بۆ پشتگیریی هەنگاوەکەی کەجەکە، دەستەی ده‌ستپێشخه‌ریی دیمو‌كراتی گه‌ل لە باشوری کوردستان هەڵمەتێکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان بەدروشمی “با داگیرکاریی تێکبشکێنین کوردستان بپارێزین” ڕاگەیاند، لە بەیاننامەیەکیشدا جەختکرایەوە “تا تێكشكانی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی داگیركاریی، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت”.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەکۆی ئازادیی شاری سلێمانی، دەستەی ده‌ستپێشخه‌ریی دیمو‌كراتی گه‌ل لە باشوری کوردستان، هەڵمەتێکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ڕاگەیاند.
سەدان چالاکوان، ڕۆشنبیر، کەسایەتیی، نوێنەری ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی و لایەنە سیاسییەکان بەشدارییان لە ڕاگەیاندنی کەمپەینەکەدا کردبوو.
هاوکات لەپاڵ بەرزکردنەوەی وێنە و پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بەرزکردنەوەی دروشمی ناونیشانی هەڵمەتەکە، چەندین دروشمی وەک “کاڵای تورکی بایکۆت دەکەین، داگیرکاریی تێکدەشکێنین، دژ بە فاشیزم تێبکۆشە”یان بەرزکردبووەوە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییشدا، هەرێم مەحمود، یەکێک لە ڕێکخەرانی هەڵمەتەکە، بەیاننامەی هەڵمەتەکەی خوێندەوە و تێیدا هاتبوو: ئه‌مڕۆ باشوری كوردستان لە به‌رده‌م داگیركاریی و له‌ده‌ستدانی سه‌رجه‌م ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی کوردستان دایه، بۆیه ده‌بێت هه‌موومان به‌ره‌نگاریی داگیركاران ببینه‌وه و به یه‌كڕیزیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی، داگیركاریی تێكبشكێنین و كوردستان بپارێزین، له ڕۆژی ئه‌مڕۆدا ئه‌مه پیرۆزترین ئه‌ركه و ده‌بێت هه‌موومان ئه‌ركی خۆمان له‌به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كه‌مان و خاكه‌كه‌مان و ده‌ستكه‌وته‌كانمان پێكبێنین.
هەروەها ئەوەش هاتبوو: كاتێك ڕژێمی فاشستی توركیا له‌هه‌وڵی داگیركردنی باشوری كوردستان دایه، هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان گه‌لی كورد و گه‌لانی دیكه‌ی كوردستان ناكات، مسۆگه‌ر ئه‌گه‌ر له كۆمه‌ڵكوژیی و قڕكردنی گه‌لی كورددا سه‌ربكه‌وێت ئه‌وا هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی تریش كۆمه‌ڵكوژ و قڕ ده‌كات، بۆیه پێویسته گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی كوردستان شانبه‌شانی گه‌لی كورددا دژ به داگیركاریی ڕابوه‌ستن و وڵاته‌كه‌ی خۆیان بپارێزن.
هەر لە بەیاننامەکەدا بانگه‌وازیی لە ڕۆشنبیرانی گه‌ل، هونه‌رمه‌ندان، نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌وانان کرابوو، کە “ببنه‌وه ویژدانی زیندووی كۆمه‌ڵگه و ڕۆڵی شۆڕشگێڕیی و وڵاتپارێزیی خۆتان دژ به داگیركاریی و ده‌سه‌ڵاتی پاشڤه‌ڕۆ و سته‌مكاردا بگێڕن و پێشه‌نگیی هوشیاریی كۆمه‌ڵگه بن”.
هەر لە بەیاننامەکەی هەڵمەتەکەی، هێڵە سەرەکییەکانی کار و ئامانجەکانیان لە پێنج خاڵدا پووخت کردبووەوە، کە بریتین لە:
ئێمه له‌م جاڕنامه‌یه‌دا هێڵی گشتی به‌رخۆدانیمان دژ به داگیركاریی و پاراستنی كوردستان له‌م چه‌ند خاڵه‌دا پووخته ده‌كه‌ین:
١- سیسته‌می داسه‌پێنراوی ئیمڕاڵی به‌سه‌ر ڕێبه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕاسته‌وخۆ، په‌یوه‌سته به هه‌وڵه داگیركارییه‌كانی ڕژێمی فاشیستی توركیا و پڕۆژه پاوانخوازییه‌كانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی جیهانییه‌وه، بۆیه ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ له زینداندا و تێكشكاندنی داگیركاریی له‌سه‌ر باشور و به‌شه‌كانی تری كوردستان به‌یه‌كه‌وه په‌یوه‌سته و به‌بێ ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ و كۆتاییهێنان به داگیركاریی، ئه‌وا ئاشتی و سه‌قامگیریی و چاره‌سه‌ری پرسی كورد به‌دینایه‌ت. بۆیه كورتترین ڕێگای چاره‌سه‌ری پرسی كورد دیالۆگی ڕاسته‌وخۆیه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر ئاپۆدا، بۆ دیالۆگێكی حه‌قیقییش پێویسته ڕێبه‌ر ئاپۆ ئازاد ببێت.، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌م هه‌ڵمه‌ته هه‌ڵمه‌تی تێكشكاندنی داگیركاریی، هه‌ڵمه‌تی ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ، هه‌ڵمه‌تی به‌رگریكردنه له وڵات.
٢- تا تێكشكانی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی داگیركاریی، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌ڵمه‌تێكی سه‌رفه‌ربه‌رییه و هه‌موو جۆره چالاكییه‌كی جه‌ماوه‌ریی و دیموكراتیی به ره‌وا و ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به نه‌خشه‌ڕێیه‌ك كار و چالاكییه‌كانی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به‌ڕێوه ده‌به‌ین.
٣- به‌رگریكردن له وڵات و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان، هه‌م مافێكی ڕه‌وا و هه‌میش ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه، ئه‌و ماف و ئه‌ركه ته‌نیا له ئه‌ستۆی یه‌ك لایه‌ن یان یه‌ك چین و توێژ نییه، به‌ڵكو ئه‌رك و مافێكه له‌به‌رده‌م هه‌موو تاك و چین و توێژ و پارت و لایه‌نێكی سیاسی و ڕێكخراوێكی مه‌ده‌نی و سه‌رجه‌م پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌ل و نه‌ته‌وه ئه‌تنیكییه‌كانی كوردستان، بۆیه به‌شدارییش له‌م هه‌ڵمه‌ته هه‌م ئه‌ركێكی پیرۆز و هه‌میش مافێكی ڕه‌وایه.
٤- ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له‌هه‌موو ئاسته‌كانی ئابووری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتووری، ڕاگه‌یاندنی، به‌رگریخوازیی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داگیركاریی به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
٥- ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته مسۆگه‌ر ده‌كات یه‌كڕیزیی و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتییه. بۆیه به‌شێكی گرنگی ئه‌م تێكۆشانه‌مان بۆ به‌دیهێنانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی- دیمو‌كراتی ته‌رخان ده‌كه‌ین.