رێپێوانەکە بە پێشەنگیی بەڕێوەبەرایەتی سڤیل-ی دیمۆکراتیک بەڕێوە چوو. بە هەزاران کەس لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی ژنان-ی تەبقا گرد بوونەو هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و ئەو تاوانانەی ئەنجامی داوە، رسواو شەرمەزا کران. دواتر رێپێوانێکیان ساز کرد و تێیدا پانکارتی شەرمەزارکردن دەوڵەتی تورک و وێنەی ئەو شەڕڤانانەی لە ئەنجامی هێرشە داگیرکەرییەکاندا شەهید بوون، بەرز کرانەوە.
خدر عەلوش هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سڤیل-ی تەبقا و مەجیدا حوسێن ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی ژنانی ناوچەکە و عوبێید ئەل نەهیریش لەسەر ناوی سەرۆک هۆزەکانی ناوچەکەو موسەنا عبدولکەریم بە ناوی پارتی پێشڤەرووی سوریاوە قسەیان کرد.
لە پەیامەکاندا باس لەوە کرا کە بە هاتنی ئەردۆغان و چەتەکانی بۆ ناو خاکی سوریا، خاکەکەیان پیس بووە، منداڵ و ژن دەکوژرێن و هەوڵ دەدەن ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا داگیر بکەن.
هەروەها لە پەیامەکاندا تیشک خرایە سەر ئەوەی گەلانی ناوچەکە لە پشتی قەسەدەوەن کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دروست بووە و ئامانجی بونیادنانی ژیانێکی ئازاد و شکۆکەندانەیە بۆ گشت پێکهاتەکانی سوریا.
هەروەها بانگ لە روسیای فیدراڵ و حکومەتی سوریاش کرا کە ئەرکەکانیان بۆ وەستاندنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و پاراستنی مەدەنییەکان جێبەجێ بکەن.
لە کۆتایی قسەکانیشدا پەیام ئاڕاستەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و رێکخستەکانی مافی مرۆڤ کرا کە بەجدی تەماشای رووداوەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بکەن و لێپرسینەوە لەسەر کریارەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بکەن.
ز.ش