لە جەنگی حەفتانیدا گۆرانیی جەنگ

گەریلایەکى یەژاستار کە بەشدارە لە جەنگی حەفتانین دا لەسەر ئەو جەنگە گۆرانییەکی چڕی.

جودی چەکدار گەریلای یەژاستار بە گۆرانییەک رۆح ورەی حەفتانین دەخاتەڕوو.

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان وەکو هەموو جارەکانی تر لە ناو شەڕدا بە ورەی خۆیان بەرخودان دەڕازێننەوە. لە بەرامبەر پیلانە بەرفراوانەکانی داگیرکەرانی کوردستان بە چالاکییەکانیان گورز لە دوژمن دەدەن، بەرخودانێکى ئەفسانەیی کە مرۆڤ ناتوانێت پێناسەى بکات، تۆمار دەکەن.

سەرباری هەموو هێرش و دژوارییەکان و ئەو شەڕە تایبەتەى بەڕێوەدەچێت، گەریلا دەم بە گۆرانی و ورە بەرزن.

جودی چەکدار گەریلای یەژاستار، کە بەشدارە لە بەرخودانی جەنگی حەفتانین دا بە چڕینی گۆرانییەک هاوار دەکات و باس لەو بەرخودانە دەکات، کە هەیە.

ژ.ت