لە حەفتانین و ئامانۆسان چالاکی گەریلا

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند کە لە حەفتانین و ئامانۆسان لە چالاکی گەریلاکانیاندا لانی کەم ٣ سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی گەریلا و هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی جەنگی حەفتانیندا کە لە هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە، هێزەکانمان ٢٧ی ئایار کاتژمیر ١٤:٠٠ لە یەکینەکانی دوژمنیاندا لەسەر گردی پارتیزان. گورزی گەورە لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمندران، بەلام ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.

سوپای داگیرکەری تورک ٢٧ی ئایار لە ناوچەیا پایاسی هاتای دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. ٢٨ی ئایار کاتژمیر ٠٩:٠٠ هێزەکانمان لە یەکینەکانی دوژمنیاندا کە سەرقاڵی ئۆپەڕاسیۆن بوون و لەو چالاکیەکەدا سەربازێک کوژرا. سوپای داگیرکەری تورک دوای چالاکیەکەدا سەربازە کوژراو و بریدارەکانی لە هەرێمەکە دوورخستەوە و هەرێمی ئۆپەڕاسیۆنەکەیان فراوانتر کرد.

هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەسەندنەوەی شەهید مەدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەردا ٢٨ی ئایار کاتژمیر ١٧:٠٠ لە هەرێمی کاتۆ خەلیلای ناوچەی شاخێی وان، لەدژی سەربازان کە سەرقاڵی دروستکردنی بارەگایەک بوون لە ناوچەی بوکا چالاکیان ئەنجامدا. لە جالاکیەکەدا ٢ سەربازی تورک لە لایەن یەکینەکانمانەوە کوژران.

هێزەکانمان یەژاستار ٢٤ی ئایار کاتژمێر ٢١:٣٠ لە گۆرەپانی شەهید فەرهاد لە ناوچەی لیجەی ئامەد لەدژی وێستگەی بورجی تەلەفۆن لە گوندی هندڤێ چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا وێستگەکە تێکشکێنرا.

هیزەکانمان یەژاستار ٢٥ی ئایار لە نزیک گوندی مزاکێ لە گۆرەپانی شەهید فەرهاد لەدژی وێستگەیەکی تر چالاکیان ئەنجامداوە و ئەو وێستگەیەشیان تێکشکاندووە.

هێرشی فڕۆکە جەنگیەکان بۆ سەر هەریمەکانی گەریلا

فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک هێرشیان کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و لەو چوارچێوەیەدا:

سوپای داگیرکەر ٢٥ی ئایار ناوچەکانی شێخزادە، کۆلیک و سنینێی هەرێمی خواکورکیان بۆردومان کرد. لە بۆردومانەکەی ٢٨ی ئایاریشدا زیان بەر باخ و باخجەی گوندنشینان کەوت و هاوڵاتیەکی مەدەنی کە لە باخچەکە بوو برینداربوو.

فڕۆکە جەنگیەکان هەروەژا ٢٨ی ئایار کاتژمیر ٠٩:٣٠ گۆڕەپانی وەرخالێی هەرێمی زاپ و لە کاتژمێر ١٧:٣٥ دا گۆرەپانی تەپێ سۆری هەرێمی ئاڤاشینیان بۆردومان کرد.

بەهۆی بۆردومانەکەوە هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت."

ف.ق