لە خارپێت پڕۆسەی گەڕان و ڕزگارکردن کۆتاییهات

لە خارپێت پڕۆسەی گەڕان و ڕزگارکردن کۆتاییهات. بە پێی ئامارەکانی دەوڵەتی تورک ٤١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٦٠٧ کەس بریندارە.

سەرۆکایەتی بەڕێوەبەرایەتی دۆخی نائاسایی (ئافاد) ڕایگەیاند، کاری گەڕان و رزگارکردن دوای بوومەلەرزەکەی خارپێت کە بە پلەی ٦،٨ ڕوویدا، کۆتایی هات.

بەرپرسانی حکومەت ئاشکرایان کرد، لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەدا ٤١ کەس گیانیان لەدەستداوە. هەروەها ١٦٠٧ کەسیش بریندارن، ١٥٢٣ کەس لە نەخۆشخانە دەرکراون و ٨٤ کەسێش تا ئێستا لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.

هەدەپە: زیانلێکەوتووەکان سزادران

سەلین کاپلان یاریدەدەری هاوسەرۆکانی هەدەپە کە بەرپرسی خۆجێیی یە ڕایگەیاند، رێگریکردن لە هاوکاری شارەوانیەکانی هەدەپە، سزادانی گەلی خارپێت و مەلەتیە.

کاپلان وتی، "هاوکاری نەگەیشتووەتە گوندەکان."

شەڤین جوشکۆن پەرلەمانتاری هەدەپەی مووش ڕایگەیاند، هاوکاری بەسەر لایەنگرانی ئاکەپەدا بڵاوکراوەتەوە. هاوکاری نەگەیشتووەتە نزیکەی ٦٠ گوند.

ف.ق