لە دژی ٩ ئەندام پەرلەمانی هەدەپە ٤٥ سکاڵا درانە پەرلەمان

لە دژی ٩ ئەندام پەرلەمانی پارتی گەلانی دیمۆکراتیک-هەدەپە ٤٥ سکاڵای تر دراون بە پەرلەمان، بۆ ئەوەی مافی پارێزبەندی (حەسانە)یان لێ بسەنرێتەوە.

لە ناو ئەو ئەندام پەرلەمانانەی سکاڵا لە دژیان دراوەتە پەرلەمان، سەزایی تەمەل هاوسەرۆکی هەدەپەشی تێدایە.

ناوی ئەو ئەندام پەرلەمانانە بریتین لە:

سەزایی تەمەل یەک سکاڵا، سەرپیل کەمال بای یەک سکاڵا، گوڵستان کلچ کۆچ ییگت یەک سکاڵا، نعمەت اللە ئەردۆغموش یەک سکاڵا، موسا فارس ئۆغوللاری یەک سکاڵا، ئایشە ئاجا یەک سکاڵا، پەرو دۆندار پێنج سکاڵا، سەعید دادە ١٧ سکاڵا و عومەر ئوجالان ١٧ سکاڵا.

ئامانج لەو سکاڵایانە ئەوەیە مافی پارێزبەندی لە ئەندام پەرلەمانەکانی هەدەپە بسەنرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانرێت بانگی دادگا بکرێن.

ز.ش