لە زاخۆ، گورزلە سوپای تورکیا دراوە و ژمارەیەک سەرباز کوژران
بەیانی ئەوڕۆ، لەدژی بارەگایەکی سوپای تورکیا لەسەر ''گردی بیێ'' لە نێو سنوورەکانی باشووری کوردستاندا، چالاکییەک ئەنجامدرا. دەوترێت کە هەژمارێکی زۆر سەربازی تورکیا کوژراون.
بەیانی ئەوڕۆ، لەدژی بارەگایەکی سوپای تورکیا لەسەر ''گردی بیێ'' لە نێو سنوورەکانی باشووری کوردستاندا، چالاکییەک ئەنجامدرا. دەوترێت کە هەژمارێکی زۆر سەربازی تورکیا کوژراون.
سەرچاوەکانی هەرێمی ڕایانگەیاند: بەرەبەیانی ئەوڕ کاتژمێر ٠٨:٤٠خولەک، لەدژی بارەگایەکی سوپای تورکیا لە گردی بیێ هەڵکەوتوو لە نیزیک شاری زاخۆ-ی باشووری کوردستان، چالاکییەک ئەنجام دراوە.
دەوترێت کە لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا، ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورکیا کوژراو و بریندار بوون و هەروەها تانک-کیش تەقێنراوەتەوە.