لە ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەدا لە روسیا پشتگیری لە رۆژئاوا کرا

ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە شاری ساراتۆفی رووسیا بە ئاهەنگێک پیرۆز کرا. لە ئاهەنگەکەدا داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کراو چەندین پەیام بۆ پشتیوانی رۆژئاوا خوێندرانەوە.

کوردانی ناوچەی ئەرشۆڤی سەر بە شاری ساراتۆف-ی فیدراسیۆنی روسیا، لە ٤٢ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە گرد بوونەوە و بە ئاهەنگێک ساڵیادەکەیان پیرۆز کرد.

 ئاهەنگەکە لە لایەن ئۆتۆنۆمی کەلتوری کوردی ئەشرۆڤەوە رێکخرابوو و لە هۆلی مالی گەل لە ئەرشۆڤ کۆنسێرتێک پێشکەش کرا.

ئاهەنگەکە بە خولەکێک وەستان و رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد، لەبارەی واتای رۆژەکەش بەناوی ئەنجومەنی گەل-ی ئەرشۆڤ میرزاعەلی یوسوبۆڤ قسەی کرد و وتی: "پەکەکە سەرلەنوێ ناوی کوردی خستەوە ناو مێژوو".

یوسفۆبۆڤ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "گەلی کورد لە سایەی پەکەکە گەورە بوو، خاوەنداریی لە شکۆی خۆی کرد. ئەمرۆ ملیۆنان کەس لە گۆڕەپانەکان بەو رۆحە بەرخۆدانەی کە پەکەکە دروستی کردووە، خاوەنداری لە شکۆی خۆیان دەکەن. دوژمن کە خۆی لەبەر ئەوە ڕاناگرێت، بە کۆمەڵکوژیی دەیەوێت ئیرادەی گەلی کورد بشکێنێت."

دوای پێشکەشکردنی وتەکان هەر یەک لە هۆزان جوەت، دەنگبێژ کۆتە، کاموران گاسانۆڤ، باری ئالیەڤ، ئەحمەد گاسانۆڤ و دیار هاتنە سەر تەختی شانۆو گۆرانییان چڕی.