لە دژی داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک لە رۆژئاوای کوردستان و باکور و رۆهەڵاتی سوریا، لە بەردەم کۆمپانیایەکی گەشت و گوزار و فرۆشتنی بلیتی گەشتکردن بۆ تورکیا، چالاکیەک ساز کرا و کۆمپانیاکە شەرمەزار کرا. هەورها داوایان کرد فرۆشتنی بلیتی گەشتی تورکیا بوەستێنرێت.
چالاکوانان لە بەردەم کۆمپانیاکە گرد بوونەوە پانکارتی 'تورکیا بایکۆت بکەن' و 'دەوڵەتی تورک کەسانی مەدەنی بوردومان دەکات' بەرز کردەوە. هەروها وێنەی ئەو منداڵانەی بە هۆی چەکی کیمیاییەوە گیانیان لەدەست داوە، بەرز کرانەوە.
چالاکوانان لە گردبوونەوەکەدا هەورها بۆ کەسانی دەوروبەر باسیان لە تاوانەکانی شەڕ و دژی مرۆڤایەتی کرد کە دەوڵەتی تورک لە رۆژئاوای کوردستان ئەنجامی دەدات.
هەورها بانگیان لە کۆمپانیاکەش کرد کە ئیتر بلیتی گەشت و گوزار بۆ تورکیا نەفرۆشێت و بۆ تورکیاش هیچ رەزەرڤەک نەکات.
ز.ش