بەرەی پشتیوانیی ڕۆژئاوا ڕاگەیەندرا و سبەینێ لە سلێمانی ڕێپێوان ئەنجامدەدەن

لە شاری سلێمانی کۆمەڵیک چالاکوانی مەدەنی ، ڕۆژنامە نوس و ڕۆشنبیر بەرەی پشتیوانیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند وەک یەکم چالاکی بەیانی لە سلێمانی چالاکی ئەنجام دەدەن.

ئێوارەی ئەمرۆ کۆمەڵێک لە چالاکوانی مەدەنی، مامۆستای زانکۆ و ڕۆژنامە نوس سەردانی نوێنەراتی خۆبەرێوبەرایەتی ڕۆژئاوی کوردستانیان کرد لە شاری سلێمانی، پشتگیری خۆیان بۆ گەلی ڕۆژئاوای کوردستان و دژایەتی خۆیان بۆ هێڕشی دەوڵەتی تورکیا دووپات کردوە، هەر لەویشدا لە ئەنجامی کۆبوونەوە و لێک تێگەیشتن بڕیاردرا کە بەرەی پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوی کوردستانیان دروست بکرێت.

لە دوای کۆبوونەوەکە بەرەکە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی لە سەرناوی بەرەکە ئارام هادی ڕایگیاند: ئێمە وەک بەرەی پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان هێڕش لە سەر ڕۆژئاوای کوردستان وەک هێڕش لە سەرهەمووکوردستان دەبینین،  وە ئێمە دەزانین هەموو گەلەکەمان لەوهێڕشە دڕندانەی دەوڵەتی تورک رووڕەیە هەربۆیە ئێمە بەو بۆنەوەیەوە چالاکیکی نارزایەتی لە شاری سڵیمانی ئەنجام دەدەین داوا دەکەین گەلی باشوری کوردستان لە هەموو چین توێژەکان بەشداری خۆپێشندانەکان هێڕشی دەوڵەتی تورکی داگیری کەری فاشت بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزار بکەن.

ک-ش