لە شەنگال یادی مام زەکی شەنگالی کرایەوە

بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی زەکی شەنگالی ئەندامی کۆردیناسیۆنی جڤاکی ئێزدی و شەهید ماهیر کە لەڕۆژی ١٥ی ئاب/٢٤ی گەلاوێژ ی ٢٠١٨ لەئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک شەهیدبوو، ژنانی ئێزدی و خانەوادەی مام زەکی شەنگالی سەردانی گۆڕەکەیان کرد.

زەکی شەنگالی (ئیسماعیل ئۆزدەن) ئەندامی کۆردیناسۆنی جڤاکی ئێزدی لە ١٥ی ئاب ی ٢٠١٨ لەکاتێکدا لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی قوربانیانی گوندی کۆچۆ-ی شەنگال دەگەڕایەوە، بووە ئامانجی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و شەهیدبوو، پاشان بەبەشداریی هەزاران خەڵکی ئێزدی لەچیای شەنگال بەخاکسپێردرا. بەئامانجی یادکردنەوەی مام زەکی ژنانی ئێزدی و خانەوادەی زەکی شەنگالی سەردانی گۆڕەکەیان کرد و مۆمیاب ڕۆشن کرد.

ژنانی ئێزدی لەسەر کەسایەتی مام زەکی هەستی خۆیان هێنایەسەرزمان.

ئامادەبووانی ڕێوڕەسم بەرەو گڵکۆی مام زەکی لە گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدان لەسەر چیای شەنگال بەڕێکەوتن، لەسەر گڵکۆکەی مام زەکی مۆم-یان داگیرساند.

لەسەردانەکەدا هەریەکە لە بنەماڵەی مام زەکی شەنگالی، نوێنەری دامودەزگاکانی شەنگال، شاندی ڕۆژئاوای کوردستان کە لە نوێنەرانی تەڤدەم، مەلا عزەدین جزیری، ئەندامانی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیی، دەزگای بنەماڵەی شەهیدانی ڕۆژئاوا، هەروەها شاندێک لە ئەوڕوپاوە ئامادە بوون.

بۆ یادکردنەوەی مام زەکی، ئەمڕۆش لە ناوچەی سەردەشت-ی چیای شەنگال ڕێوڕەسمێک بەڕێوەدەچوو، جگە لەبنەماڵەی مام زەکی شەنگالی، نوێنەرانی دامودەزگاکانی شەنگال، شاندی ڕۆژئاواو ئەوروپا و بەسەدان خەڵکی شەنگال ئامادە بوون."

ک-ش