لە عەفرین ڕفاندن وکۆشتنی هاووڵاتیان بەردەوامە

سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی لەعەفرین دکتۆرسابیرحەنان بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جیهان-یان ڕفاند و کەسێکی ترلە ژێرئەشکەنجەدا کوژرا.

کردەوە دژە مرۆییەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لەعەفرین بەردەوامە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار، سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی  بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جیهان دکتۆرسابیرحەنان-ی ٧٥ساڵ تەمەنیان ڕفاندووە. تائیستا هیچ زانیارییەک دەربارەی چارەنووسی ئەوهاووڵاتییە لەبەردەستدانییە.

لەلایەکی ترەوە سەربازانی سوپای تورک وچەتەکانی ٥ ڕۆژپێش ئیستا هاووڵاتییەکی مەدەنی بەناوی حەمودا حەسەن حەنیف-یان ڕفاندبوو کە لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستداوە. لەسەرجەستەی حەمودا ئاسەواری ئەشکەنجە دیارە کە ڤیدیۆکەی تۆمارکراوە و بەڕوونی دیارە.

جەنازەی ئەو هاوولاتییە دوێنی لەلایەن کەسوکار وخانەوادەکەیەوە بەخاک سپێردرا.

ک-ش