لە قەرس ١٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژران

هەپەگە ڕایگەیاند: لە ناوچەی کاغزمانی پارێزگای قەرس گەریلاکانیان لە دژی کاروانێکی سوپا داگیرکەرەکەی تورکیا چالاکیان ئەنجام داوە و بەهۆیەوە ١٥ سەربازی ئەو سوپایە کوژراون.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە لە بارەی چالاکییەکانی گەریلاکانیان کە لە سەرتاسەری کوردستان دژ بە سوپا داگیرکەرەکی تورکیا ئەنجامی دەدەن ڕاگەیەندراوێکی داوە و تێیدا ئاشکرای کردووە:  لە ناوچەی کاغزمانی پارێزگای قەرس-ی باکوری کوردستان گەریلاکانیان لە دژی کاروانێکی سوپا داگیرکەرەکەی تورکیا چالاکیان ئەنجام داوە و بەهۆیەوە ١٥ سەربازی ئەو سوپایە کوژراون.

دەقی تەواوی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە: 

لە ٢١ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٨:٢٠ خولەکی بەیانی، لە مەیدانی گەلیی حاجێ کە دەکەوێتە ناوچەی کاغزمانی قەرس گەریلاکانمان لەدژی کاروانێکی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییەکی مەزینیان ئەنام داوە. لە چالاکییەکەدا زرێپۆشێک لە جۆری 'کرپی' بە تەواوەتی تێکشکێندراوە، ١٥ سەرباز کوژراون و سێی دیکەش برینداربوون، دوای چالاکییەکە سوپای دوژمن بە زرێپۆش کوژراو و بریندارەکانی لە ناوچەکە گواستووەتەوە.
ئەنجامدانی ئەو چالاکییە بۆ بەبیرهێنانەوەی هاوڕێمان بێریتان ناسراو بە (گوڵناز کاراتاش) بووە کە ٢٥ی ١٠ی ساڵی ١٩٩٢ شەهید ببوو. 

پارێزگەی قەرس دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی باکوری کوردستان و ڕووبەرەکەی نزیکەی ۱۰ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و نزیکەی ٤۰۰ هەزار کەس دانیشتوانەکەیەتی.
پارێزگاکە ناوچەیەکی زۆر ستراتیژیکە و لە باکوری ڕۆژائاواوە هاوسنورە لەگەڵ وڵاتی ئەرمینا و لە باشوری ڕۆژئاواشەوە هاوسنورە لەگەڵ وڵاتی جورجیا و بە یەکێک لەو پارێزگایانەی باکوری کوردستان دێتە ئەژمار کە تێیدا گەریلا باڵا دەستە و هەمیشە چالاکیی مەزن دژی سوپا و دامودەستگە داگیرکەرەکانی تورکیا ئەنجام دەدەن.

هـ.هـ