لە نێوان سوپای رژێمی سوریا و چەتەکانی داعشدا شەڕێکی قوڕس روودەدات

لە ماوە دوو رۆژی رابردوودا لە نێوان رژێمی سوریا و چەتەکانی داعشدا شەڕ و پێکدادانی قوڕس روودەدات. بە پێی زانیاریەکان تا ئێستا ٤٠ کەس لە هەردوولا کوژراون.

بە پێی هەواڵێکی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رۆژی شەممە لە ئەنجامی بوردومانی هێزە ئاسمانیەکانی روسیادا، ١٧ چەتەی داعش کوژراون و لەو شەڕەدا، ٦ سەربازی رژێمی سوریاش کوژراون.

شەوی پێنجشەممە چەتەکانی داعش لە نزیکی ناوچەی سوکنا، هێرشی کردبووە سەر سەنگەرەکانی سوپای رژێمی سوریا.

روانگەی سوری هاوکات رایگەیاندووە، لە ماوی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا ١٨ سەربازی رژێم و ٢٦ چەتەی داعش کوژراون.

چەتەکانی داعش دوای ئەوەی لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٩ تێک چوو، لە ناوچە دەشتایەکانی نێوان شاری حومس و دێرزور هێرشی چەکداری ئەنجام دەدات.

چەتەکانی داعش لە مانگی ئایاری ئەمساڵەوە ١١ کەسیان کوشتووە کە زۆربەیان شەڕڤان و لایەنگری رژێمن.

ز.ش