لە هێڵی هەڵمەتی ١٥ی ئابەوە بەرەو گەریلایی مۆدێڕنیتەی دیموکراتیک

کاوەندا هەرەکۆڵ فەرماندەی یژاستار رایگەیاند، هێڵی هەڵمەتی ١٥ ئاب خۆی وەکوو گەریلایەتیی مۆدێڕنیتەی دیموکراتیک نوێ دەکاتەوە. راشیگەیاند، ئەم قووڵبوونەوەیە لە چوارچێوەی سەرلە نوێ بونیاتنانەوەی گەریلای سەرکەوتوو دا دەئافرێنرێت.

کاوەندا هەرەکۆڵ یەکێک لە فەرماندەکانی بڕیارگەی ناوەندیی یژاستار بە بۆنەی ٣٥هەمین ساڵڕۆژی هەڵمەتی ١٥ی ئاب شیکاریى بۆ  گەریلای سەردەم کرد.

هەرەکۆڵ لە دەستپێک دا رایگەیاند، "هەڵمەتی ١٥ی ئاب لە مێژووی ئێمەدا وەکوو جەژنی ژیانەوە و رزگاری ئەناسرێت و لە ٣٦هەمین ساڵرۆژیدا لە رێبەر ئاپۆ ئافرێنەری ئەم هەڵمەتە، هاوڕێیان، ژنان، گەلمان و هەر کەسێک کە بۆ ئازادی و دیموکراسی تێدەکۆشێت پیرۆز دەکەم" و لە کەسایەتیی عەگید فەرماندەی ئەم هەڵمەتەدا، بێریتان، زیلان، عادڵ، رەشید، دەلال، ئارمانج، مەدیا، ئاتاکان، زەکی، هەڵمەت و هەموو شەهیدانی تری ئەم هەڵمەتە بە رێزدارییەوە بە بیرهێنایەوە.

هەرەکۆڵ وتی، لە کاتێک دا نکۆڵی لە هەبوونی گەلی کورد و کوردستان  دەکرا و گوشاری سڕینەوە و لە ناوبردن دەسەپێندرا و لە سەر نەخشەدا جێگایەک بۆ کوردستان نەبوو بەرخۆدانی چەکداری دەستیپێکرد و رایگەیاند،" ئێستا سەرەنجی هەموو کەس رادەکێشێت، کە چۆن ئەم گەلە و ئەم ژنانە گەیشتنە ئەم ئاستە. سەبارەت بەم مژارە لێکۆڵین دەکرێت و وەکوو پەرچۆ سەیری دەکەن، بەڵام ئەوەی راستە و رووی دا تێکۆشانی راستی رێبەرمانە، ئێمە ئەمە وەکوو فیشەکی یەکەم پێناسە دەکەین کە لە رێگای رزگارییەوە لە سیستمی سەردەست و عەقڵانیەتی کۆیلەدار کەوت.

هەڵمەتی ١٥ی ئاب بووەتە نەریتێکی بنەڕەتیى بەرخۆدان

هەرەکۆڵ رایگەیاند، ئەو پێشکەوتنانەی بە هێڵی ١٥ی ئاب ئافرێندران بوون بە مەزنترین مۆتەکە بۆ هێزی باڵادەست و وتی،" لە چیاکانی کوردستان، لە جوگرافیای کوردستان ئەزموونی خۆسەریی خۆی ئافراند. ئێستاش راستییەکی گەریلا هەیە کە سەرکەوتنی ئەوە نیشان ئەدات و نە تەنها لە چوار پارچەی کوردستان بەڵکوو لە هەموو ناوچەدا کەوتوونەتە سەنگەرەوە و گەریلای چیا، شار و دەشتی ئافراندووە. کۆنسێپتی هێرشێک کە ئێستا لە دژی تێکۆشانی گەریلایی ئێمەدا دەکرێت، ترس لەم پێشکەوتنەیە. هەوڵدان بۆ راوەستاندن، لاوازکردن و لە ناوبردنە. سەرەڕای پشتگیری ناتۆ ئاشکرا بووە، کە تورکیا سەرنەکەوتووە و گلادیۆی ناتۆ خاوەنداری لەم شەڕە دەکات. هەڵمەتی ١٥ی ئاب کە ئەکەوێتە ٣٦هەمین ساڵییەوە بووەتە نەریتی دێرینە و بنەڕەتیى بەرخۆدانە. ئەو ئەزموونەی  گەریلا ئافراندوویەتی و رێکی خستوووە لە پێش چاوی هەموو دۆست و دوژمنێکەوە ئەوەی دەرخستووە، کە دەوڵەتی تورک و ئەرتەشەکەی ناتوانن لە شەڕی زەوینى دا سەرکەون. لە دۆخی ئێستادا هێڵی هەڵمەتی ١٥ی ئاب خۆی وەکوو گەریلایەتی مۆدێڕنیتەی دیموکراتیک نوێ دەکاتەوە و ئەم قووڵبوونە لە چوارچێوەی سەرلەنوێ بونیاتنانی گەریلای سەرکەوتوودا دەئافرێنرێت".

لە رووی تەکنیکی و سەربازییەوە پێشکەوتنی گرینگ لە ئاردان

کاوەندا هەرەکۆڵ سەرنجی خستە سەر پێشەکەوتنەکان لە رووی تەکنیکی و سەربازییەوە و رایگەیاند، ئەم پێشکەوتنانە دەبنە هۆی ئافراندنی گەریلای سەرکەوتوو. هەرەکۆڵ وتی، " لە هەڵمەتی ١٥ی ئابدا جارێکی دیکە دەبینین لکە بە دەرفەت و ئیمکانیەتى زۆر کەم سەرکەوتن بە دەست دەهێنرێت. بە ئەزموونی ٣٦ ساڵەی گەریلایەتی دەرفەتی پەروەردە سەربازی، پسپۆڕبوون لە بوارە جۆراجۆرەکان و بەکارهێنانی دەرفەتەکانمان بە شێوازێکی پرۆفسیۆنەل بەهێزتر بووە. دەرفەتی سەربازی و تەکنیکیمان زۆرتر بوون و پێشکەوتنی گرینگ لە گۆڕێدان. هەر بۆیە لە چوارچێوەی پارتی بوون دا هەڵمەتێک دەکرێت، گەریلا بە هێزتر دەبێت و لە ئاستێکی نوێ دا پرۆفسیۆنەلتر دەبێت. ئەمەش لە گەڵ شارەزایى ئاوێتەى یەک بکرێت گەریلای سەرکەوتنی زیاتر دەخوڵقێنێت. کۆنسێپتی هێرشێک کە دوژمن لە رێگای تەکنیک، سیخوڕی و شەڕی تایبەت بەڕێوەى دەبات، تێکدەشکێنرێت. ژیانەوەیەک کە لە چارەکی سەدەی ٢٠ دا بە هەڵمەتی ١٥ ئاب ئافرێندرا بە گەریلای مۆدێڕنیتەی دیموکراتیکی سەدەی ٢١ لە چوارچێوەی سەرلەنوێوە بونیاتنان دا رزگاری مسۆگەر دەکات و سەردەکەوێت. ئێمە بە پێداگرییەوە ٣٦ هەمین ساڵی هەڵمەتی ١٥ ئاب پێشواز دەکەین و بە پێداگرییەوە خواستی سەرکەوتنمان و  جەژنی ژیانەوە و رزگاری پیرۆز دەکەین.

ژ.ت