لە هەولێر تەڤگەری ئازادی و بنەماڵەی شەهیدان بە بۆنەی جەژنەوە چوونە سەر مەزاری شەهیدان

ئەنجموونەی هەلێری تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە چوونە سەردانی مەزاری شەهیدان و پەیمانی بەردەوامیی ڕێگای تێکۆشانی شەهیدانیان دووپاتکردەوە.

لە  ڕۆژی جەژنی قوربان دا ئەنجوومەنی هەولێری تەڤگەری ئازادی و کەسوکاری شەهیدان مەزاری شەهیدانی ڕێگای ئازادیان بە سەرکردەوە.

 لە سەر مەزارای شەهید باشوور سۆران، کە لە بەرخودانی سەردەم لە عەفرین شەهید بوو بوو سەمیرە حەمەدەمین ئەندامی ئەنجوومەنی تەڤگەر هەولێری تەڤگەری ئازادی بە ناوی ئەنجوومەنەکەوە وتەیەکى پێشکەشکرد و وتی: "پەیمان دووبارە دەکەینەوە و دەڵین سوێند بە خوێنی شەهید باشوور سۆران، شەهید گەنجۆ و شەهید هەڵمەت، ئێمە ڕێبازی ئێوە لەبیر ناکەین تا دوا هەناسە لە دژی داگیرکاری و خیانەتکاران دەبین".

ژ.ت