لە ١٩ گوندی بەدلیس 'قەدەغەی' هاتووچۆ راگەیێندرا

دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لە ١٩ گوندی بەدلیس 'قەدەغەی' هاتووچۆی راگەیاند. کردەوە چەوسێنەر و داگیرکاریەکانی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەی فاشیست و رەگەزپەرەست بەردەوامن.

پارێزگاری بەدلیس لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنە داگیرکاریەکانی سوپای تورکدا، لە ١٩ گوندی شارەکە 'قەدەغەی چوونە دەرەوەی' راگەیاند. بە پێی راگەیێندراوەکەی پارێزگار، قەدەغەکە لە دوێنێ ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٠ کاتژمێر ٢٢:٠٠وە دەستی پێ کردووە و دیار نیە تا کەی ئەو قەدەغەیە بەردەوام دەبێت.

بە پێی راگەیێندراوەکەی پارێزگار، هاتووچۆ لەو گوندانە قەدەغەیە.

ز.ش