لە چیاکان مرۆڤی بچووک نییە: نورهاک سیسەر

نورهاک سیسەر تا ساڵی ٢٠١٧ کە شەهید بوو 'ترسی دڵی دوژمن بوو'. بە بڕیارداری، مەعنەوی و تایبەتمەندیەکانی جێی خۆی لە مێشکی مرۆڤەکاندا کردەوە.

هەر کە دەیانەوێت جەوهەری مرۆڤایەتی و کۆمەڵگابوون لەناوببەن، گەڕان بە دوای جەوهەری مرۆڤایەتی زیاتر دەبێت. ئەوانەی بۆ مرۆڤایەتی بەدوای جەوهەردا دەگەڕێن، ڕوو لە ناوەندەکەی واتە چیاکان دەکەن. کە دەگەنە چیاکان سەرەتا خۆیان دەناسن. بە ئەوین و بڕوایەکی گەورەوە دەست بە گەڕان بە دوای جەوهەری ژیان دەکەن. کە لە تێکۆشان تێگەیشتن، دەزانن ژیان و تێکۆشانیان جەوهەری مرۆڤایەتیە.

'دوای ئەوەی کەموکورتیەکی گەورەی بینی'

نورهاک سیسەر (مەحمەت باکیر باشبۆغا) لە ساڵی ١٩٨٨ لە بەدلیس لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز گەورە بوو.

سیسەر لە ساڵی ٢٠٠٩ دا لە ئایدنەوە ڕووی لە ڕیزەکانی گەریلا کرد. بەم شێوەیە باس لە ئامانج و بەشداریکردنی دەکات:

"ماوەیەکی زۆر لەناو سیستمدا مامەوە، لەگەڵ ئەوەی دەرفەت و بارودۆخێکی باشیشم هەبوو، بەڵام ئەو ژیانە سەرنجی ڕانەدەکێشام. تێدەگەیشتن شتێکی زۆر گەورە، کەمە. بۆ ئەوەی وڵامی ئەو دۆخە بدەنەوە کە گەلەکەمی تێدایە بەشداریم لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد. بۆ ئەوەی بگەڕێمەوە سەر جەوهەری خاک و گەلەکەم ڕووم لە گۆڕەپانی تێکۆشان کرد. لەبەرئەوەی خۆم بە قەرزاری ڕێبەرایەتی و شەهیدان بینی ، بەشداریم کرد و دڵسۆزی بەرامبەر ئەو نرخانە، بەردەوامی تێکۆشانیان بوو."

'لە چیاکان مرۆڤی بچووک نییە'

باسی لە بەسەرهاتی لە چیا کرد:

"دوای ئەوەی خۆم گەیاندە چیا، بێگۆمان دۆخەکە جیاواز بوو. مرۆڤ جەوهەر و ژیانی ئازاد لە چیاکاندا لە قوڵاتی ڕوحیدا هەست پێدەکات. چیاکان بە ئایدۆلۆژی و هاوڕێیەتی زیاتر جوان دەبێت. باش زانیم لەم چیایانە مرۆڤی بچووکی لێنییە و جێگای مرۆڤی بچووک نابێتەوە. ئەو مرۆڤانەی هەست بە چیاکان دەکەن و لەگەڵ چیاکان دەژین، بچووک نابن. لەبەرئەوەی چیاکان مرۆڤەکان گەورەتر دەکەن. کاتێک سەیری چیا سەرسورهێنەرەکانی دەوروبەرم دەکەم، دەبینیم جۆش و خڕوشی سەرەتام هەر بەردەوامە. ئەوین و خڕوشم گەورەتر دەبێت. ئامانجم گەڕان بەدوای جەوهەردا بوو. دەتوانم بڵێم لە چیاکان جەوهەرم بینی، جەوهەری ژیانم بینی. بە ئایدۆلۆژیای ڕێبەرایەتی و هێزی چیاکان، جەوهەری خۆمم بینی."

لەسەر سەری سڵۆ

سیسەر دوای ئەوەی خۆی گەیاندە چیاکان، لە هەموو ڕووەکانەوە خۆی پەروەردە کرد. دوای ئەوەی پەروەردەی سابۆتاژی بینی لە ساڵی ٢٠١٣ دا چووە جیلۆ و زاگرۆس. سەربەرزی و سەختی جیلۆ هێزی نورهاکی بەهێزتر کرد. وەک فەرماندەیەکی پێشەنگ دەستی بە ئەرکەکانی کرد. لە ساڵی ٢٠١٥ دا لە دەریێ جەعفەر ئەرکی فەرماندەیی یەکینەیەکی لە ئەستووگرت. لەو هەرێمەی کە تێیایدا مایەوە، هەم کاری فەرماندەیی و هەم کاری سابۆتاژی دەکرد. لە ڕووی سەربازیەوە خاوەن ئەزموون بوو. فەرماندەیەکی چالاکگەر بوو.

شەڕی لە ژیان جیانەدەکردەوە

نمونەی فەرماندارێکە کە پێشەنگایەتی شەڕ و ژیانی دەکرد. هاوڕێکانی سەرنجی ژیانی ئەویان دەدا و فێر دەبوون چۆن دەتوانن شەڕ بکەن. شەڕی لە ژیان جیانەدەکردەوە. بە پێچەوانەدا لە ژیانیدا خۆی بۆ شەڕ ئامادە دەکرد و سەرکەوتنی بەدەست دەهێنا. پێوانەکانی ژیان و شەڕی ئاشکرا بوو. لەسەر هێڵی پارتەکەی و فەلسەفەکەی دەژی. لە سەر هێڵی شەڕی گەریلا و شۆڕشگێری سەروەر بوو. لە گۆرەپانی شەڕ بە خوێنساردی هەنگاوی دەنا. بۆ تێکۆشانی شۆرش سەرلەنەوێ خۆی خولقاند و هەموو کاتێک نوێ بوو.

هاوڕێکانی ڕزگار دەکات

لە ساڵی ٢٠١٦ دا لە جیلۆ لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکدا ٥ هاوڕێی لە لایەن دوژمنەوە گەماڕۆ دەدرێن. لەگەڵ ئەوەی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆن دوورە، بەڵام لە ڕێگەی جیهازەوە پەیوەندی بە هاوڕێکانیەوە دەکات و بە هاوڕێکانی دەڵێت، 'دەنگی گورگ دێت'. ئەوەش بە واتای ئەوە دێت 'ئێمە دێین ، ئێمە گەماڕۆکە دەشکێنین و ڕزگارتان دەکەین'. هاوڕێکانی کە گەماڕۆدراون دەڵێن 'بۆنی گورک دێت'. هاوڕێکانی بەو جۆرە پێی دەڵێن 'ئێمە دەزانین تۆ دێێ و تەنها بە جێمان ناهێڵیت'. دوژمن دەنگی نورهاکی لەسەر جیهازەکە ناسی، ترسا و دەستی بە ڕێوشوێن کرد. دوای قسەکردنی سەر جیهازەکە فڕۆکەی کەشف و هەلیکۆپتەر بۆ هەرێمەکە ڕەوانەکران، بەڵام ئەوان گەماڕۆکەیان تێکشکاند. دوژمن کە دەیزانی لە چ گۆڕەپانێکە ، یەکسەر ڕێوشوێنی دەگرتە بەر. لە شەڕدا هەموو جار دوژمنەکەی جددی وەردەگرت.

شەهادەت و میلیتانی بێوێنە...

لە ٩ی تەموزی ٢٠١٧ نورهاک جارێکیتر خۆی بۆ جەنگ ئامادە دەکات. بە پێی پلانسازی چالاکیەکە، لە گەڤەر لە هەمان ڕۆژدا لە ٣ خاڵی دوژمن دەدرا. شوێنی چالاکی نورهاک ڕیسکی هەبوو و زەحمەت بوو. لە فڕۆکەخانەی گەڤەر لە هێزەکانی دوژمنی دەدا. نورهاک و هاوڕێکانی لە دەشتی گەڤەڕەوە خۆیان گەیاندە شوێنی چالاکیەکە و بە پێشەنگایەتی نورهاک هاوڕێکانی دەست بە سەمای ئازادی دەکەن. لە چالاکی فڕۆکەخانەدا ١٥ پۆلیس کوژران، دوو تانک و تۆمایەکی دوژمن تێکشکێنران. فەرماندەی ئەو چالاکیە گەورەیە، فەرماندەی ڕۆژە سەختەکان نورهاک بوو. دوای چالاکیەکە خۆیان گەیاندە دەشتی گەڤەڕ. هاوڕێکانی ناردەوە و بۆ ئەوەی لەبارەی چالاکیەکە زانیاری وەربگرێت، لە گوندێکی نزیک فڕۆکەخانەکە مایەوە. خەڵکی گوندەکە کە جاش بوون، بۆسەیان بۆ نورهاک و هاوڕێکانی دانا و شەڕ لەنێوانیاندا ڕوویدا. لە شەڕدا نورهاک سیسەر و هاوڕێکانی تیکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون. لەدوای خۆی داستانی ژیانەکەی و میلیتانی بەجێما.

ف.ق