لە ڕۆژهەلاتی کوردستان کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیمی ئێران کوژرا

تەقەکردنی هێزەکانی ڕژیمی ئێران لە کۆڵبەران لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات،باشوور وباکووری کوردستان،لە کۆڵبەرانی کورد بەردەوامە. کۆڵبەرێک ترلە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای ورمێ-ی ڕۆژهەلاتی کوردستان کوژرا.

بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوزهێزەکانی ڕژیمی ئێران لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان، لە ناوچە سنوورییەکانی شاری خۆی سەربە پارێزگای ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەستڕێژی گولـلەیان لە گروپێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامی ئەودەسڕێژەدا کۆڵبەرێک کوژراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئەو کۆڵبەرەی کوژراوە ناوی (بەهمەن ڕەوشەنی)تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی گوندی ،بلسوری خواروو-ی سەربە ناوچەی ئالەندی شاری خۆی لە پارێزگای ورمێیە.

هاوکات لە ناوچەشاخاوییەکانی تەتەی سەربە ناوچەی هەورامان هیزە سنوورییەکانی ڕژیمی ئێران کۆڵبەرێکیان بریندارکردووە ودواتر دەستیان گرتووە بەسەربارەکەیدا.

بەپێ ئامارەکان لەدەستپێکی نەورۆزی ئەمساڵەوە تا ئێستا بە تەقەی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی ڕژیمی ئێران، ٢ کۆڵبەر کوژراون و ٧ تریش بریندار بوون، کە خەڵکی پارێزگاکانی ورمێ، سنە و کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.

ک-ش