لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێکی تر گیانی لەدەستدا

کۆڵبەرێکی گەنج دوێنی لە شاخە بەرزەکانی هەورامان کەوتە خوارەوە. دوای ئەوەی بۆ نەخۆشخانە ڕەوانەکرا، بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

کۆڵبەرێکی ٣١ ساڵە بە ناوی سەیوان سەیفی خەڵکی گوندی یوژنانی ساولاوای هەورامانی سەر بە سنە لە شوێنێکی بەرزی شاخێکی هەورامان کەوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بوو.

بە هۆی ئەوەی ئەو شوێنەی کۆڵبەرەکە لێی کەوتە خوارەوە سەخت بوو، تیمەکانی ڕزگارکردن بە هەلیکۆپتەر خۆیان گەیاندە کۆڵبەرەکە و بۆ نەخۆشخانەی کۆساری سنە گواستیانەوە.

سەیوان سەیفی بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە هەمان نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

قەیرانی ئابوری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ناچار کردووە کە کاری کۆڵبەری بکەن.

هەموو ساڵیک بە دەیان کۆڵبەر بە هۆی هێرشی هێزەکانی ئێران و هەرەسی بەفر و کەوتنە خوارەوە لە شاخە سەختەکان گیان لەدەستدەدەن و بریندار دەبن.

ف.ق