لە ڕۆژی یەکەمی جەژندا لە ئامەد سەردانی گۆڕستانەکان کرا

لە ڕۆژی یەکەمی جەژنی قورباندا لە ئامەد سەردانی گۆڕستانەکان کرا. حەوا گەزەن دایکی زولکوف گەزەن لە سەر گۆڕی کوڕە شەهیدەکەى وتی: "با چیتر گەنجان نەمرن". شێخموس گەزەن باوکی زولکوف گەزەنیش وتی: "ئەگەر دەوڵەت هەنگاو بنێت ئەوا ئەم کێشەیە چارەسەر دەبێت".

هەزاران کەس لە شاری ئامەد لە باکووری کوردستان لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا سەردانی گۆڕستانەکانیان کرد. بنەماڵەی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان چوونە سەردانی گۆڕستانەکانی یەنی کۆی، ئاسری، دەریێ مێردینی ئامەد، چەمێ ئەلیکا و سسێ ی ناوچەی لیجە و  و پرێژمانی ناوچەی پیران.

بنەماڵەی زولکوف گەزەن سەردانی گۆڕستانی یەنی کۆیان کرد، کە لە کاتی بەرخۆدانی چالاکی مانگرتندا زولکوف گەزەنی کوڕیان چالاکیی گیانفیدایی ئەنجامدابوو و شەهید بوو بوو لەو گۆڕستانەدا بەخاک سپێردراوە.

حەوا گەزەن دایکى زولکوف گەزەن وتی: "با چیتر گەنجەکانمان نەمرن" و ڕایگەیاند "با چیتر دایکان نەگرین. چاویان وشکایى داهاتووە".

شێخموس گەزەن باوکی زلکوف گەزەنیش جەژنی لە بنەماڵەی گیانبەختکردوان و زیندانییەکان پیرۆز کرد و پەیامی عەبدوڵا ئۆجالانی وەبیر هێنایەوە. گەزەن بانگەوازی بۆ دەوڵەت ئەوە بوو، کە هەنگاو بنێت و وتی: "ئەگەر دەوڵەت هەنگاو بنێت ئەوا ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت".

ئەو هەزاران کەسەى سەردانى گۆڕستانەکانیان کرد، لە سەردانەکەیاندا گۆڕی "بێکەسەکانیان" لەبیر نەکرد، کە لە بەرخودانى خۆبەڕێوەبەری لەشارەکاندا شەهید بوو بوون، کە تاوەکو ئێستا دەوڵەت ئامادە نییە تەرمەکانیان رادەستى کەسوکارەکانیان بکاتەوە.

ژ.ت