لە کەرکووک یادی ئەنفال کرایەوە

ئەمرۆ بە ئامادەبونی کەسوکارئەنفال کراوان و لایەنە سیاسیەکانی کەرکووک لە گوندی تۆپزاوە یادی ٣١ ساڵەی ئەنفال کرایەوە .

سەرەتای یادەکە بە خولەکێک وەستان بۆ یادی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد ودواتر وتاری بەرێوبەرایەتی کاروباری شەهیدانی کەرکووک خوێندرایەوە، پاشان هۆشیارعەبدولرەحمان وتاری لایەنە سیاسیەکانی خوێندەوە و ڕایگەیاند:"لە کردەوەی قیزەونی ئەنفالدا رژێمی بەعس ١٨٢ هەزار کوردی ئەنفال کرد ،لە دوای ٣١ ساڵ برینی گەلەکەمان سارێژ نەبووە".

ڕاشیگەیاند:"داواش لە هەموو لایەنە سیاسیەکان دەکەم ببنە خاوەنی یەک وتار بۆ ئەوەی زامی کەسوکاری ئەنفال سارێژ بکەین".

گوندی تۆپزاوە دەکەوێتە باشوری کەرکووک و یەکێکە لەو گوندانەی کەوتە بەر شاڵاوی ئەنفالی  ڕژیمی بەعس لە ساڵی ١٩٨٨دا، لە ئێستا ڕوفاتی ٨١ ئەنفاڵکراوی تێدایە .

ک٠ش