لە کەرکوک، ٢٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکران

بەرێوبەری بەرێوبەرایەتی تەندروستی کەرکوک ڕاگەیاند: ئەمرۆ ٢٨ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری نۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند، لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، ئەمرۆ ٥ی حوزەیران لە شاری کەرکوک ٢٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، هەروەها دوێنێش ١١ کەس و پێرێ٣٣ کەسی دیکە لە کەرکوک تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

لە سەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە، لە شاری کەرکوک ١٦٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لە کۆی ئەو ١٦٠ کەسە کە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنان ٧٠ حاڵەتیان چاکبوونەتەوە وە لەسەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە تائیستا تەنها ٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراون و لەئیستاشدا ژمارەی ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان لە پارێزگای کەرکوک ژمارەیان ٨٥ کەسە."

ق.ف