ماکارۆن-ی سەرۆکی فەرانسا لەگەل ئیلهام ئەحمەد کۆبوویەوە، ئێمە لەگەل قەسەدە داین

سەرۆکی فەرانسا ئیمانۆیل ماکارۆن لەگەل سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری مەجلیسی سووریای دیموکراتیک( MSD) ئیلهام ئەحمەد کۆبوویەوە.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵی فرانسا لە کۆشکی ئیلیزە ، ماکارۆن لەگەل ئیلهام ئەحمەد دانیشتووە و ئەوەی خستووتە ڕوو کە لە ئەگەری هێرشی دەوڵەتی تورکیادا دەوڵەتی فەرانسا هەلوێست نیشان دەدات.

سەرچاوەکانی نزیک لە سەرۆک کۆماری فەرانسا وتیان، " ئەوەی کە ئاشکرایە فەرانسا لەگەل قەسەدە دایە. بۆئەوەی کە یەکێک لە هاوکارە گرینگەکانی ئێمە بوون لە دژی داعش.

هەمان سەرچاوە وتی کە ئەگەر دەوڵەتی تورک هێرش بکاتەسەر ڕۆژئاوای کوردستان ، ئەوا دەوڵەتی فەرانسا هەلوێستی دەبێت. و وتی کە " ئەو پەیامە ئاراستەی دەوڵەتی تورکیا کراوە."

ک-ش