میسر هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی بۆسەر باشووری کوردستان شەرمەزار کرد

وەزارەتی دەرەوەی میسر هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان شەرمەزار دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە ئامادەی ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەم جۆرە كردەوە شەڕەنگێزانەیەی تورکیایە.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، کە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر، هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و له‌شكركێشییه‌كانی بۆ سەر‌ خاكی عێراق و باشوری کوردستان شەرمەزار کرد.

لەڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی میسردا هاتووە: "بەردەوامی پێشێلکردنی سەروەری عێراق لەلایەن تورکیاوە بە بیانوی پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی، شەرمەزار دەکات"، جەختیشی کردوەتەوە کە بەردەوامی ئەو هەڵوێستە ڕه‌تكراوه‌یه‌ و ده‌كرێت ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ تێكبدات، لەبەر ئەوە دووبارە کردنەوەی ئەو کردەوە شەڕەنگێزانەیە ڕەتدەکاتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر، جەختیشی کردووەتەوە کە ئەو ڕێگەیەی توركیا ڕەتدەكەینەوە چونکە دەبێتەهۆی تێكدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە لەو چوارچێوەیەدا هەمەئاهەنگی لەگەڵ عێراق و گەلەكەی و حكومەتەكەی دەكات لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم جۆرە كردەوە شەڕەنگێزانەیە و داواش لە هەموو لایەك دەكەین كە كاربكەن بۆ ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق بەشێوەیەكی دیبلۆماسی و كرداریی.

ف.ق