ناسریاگز:هەتاگۆشەگیری هەبێت بەرخۆدان بەردەوامە

چالاکیی مانگرتن لە خورادنی ناسر یاگز، ئەندامی هەدەپە لە نوێنەرایەتیی هەدەپە لە باشووری کوردستان لە ڕۆژی ٨٢ هەمیندا بەردەوامە.سەرەڕای دۆخی خراپی تەندروستی، یاگزجەخت دەکاتەوە کە هەتاکو گۆشەگیری هەبێت، ئەو درێژە بەچالاکییەکەی خۆی دەدات.

چالاکیی مانگرتن لە خورادنی ناسر یاگز، ئەندامی هەدەپە لە نوێنەرایەتیی هەدەپە لە شاری هەولێری باشوری کوردستان لە ڕۆژی ٨٢ هەمیندا بەردەوامە.

باری تەندروستی یاگز ڕۆژبەڕۆژ خراپتردەبێت، لەئیستادا دۆخ هەستیاری ناسریاگز لەبەرانبەر ڕۆناکی و دەنگدا زۆرتربووە. لەبوارەکانی ترەوە جستەی ناسریاگز بەرەو لاوازی دەچێت و تووشی لێڵی بینین بووە و دوخی لەمەترسیدایە.

ناسر یاگز بەورەیەکی بەرزەوە دەستنیشانی دەکات کە هەتاکوو گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان بەردەوام بێت، ئەوا بەرخۆدانیش بەردەوام دەبێت. یاگز باس لەوەدەکات کە ورە و پشتیوانی گەل دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەسەرلاوازی جەستەمدا سەربکەوم.

ناسر یاگز، ئەندامی هەدەپە لە ٢١/تشرینی دووەمی ٢٠١٨-وە لە نوێنەرایەتیی هەدەپە لە شاری هەولێر مانی لە خواردن گرتووە، ئەمەش دوای ئەوەی، کە لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلەمانتاری هەدەپە لە ٨/تشرینی دووەمی ٢٠١٨ وە مانگرتنی دەستپێکرد.

هەروەها چالاکی مانگرتن لەخواردنی فەدلیە توک ئەندامی مەجلیسی عەشتار کە لە ٢٠ی کانووی دووهەمەوە دەستیپێکردووە لە ڕۆژی ٢٢هەمینی خۆیدا بەردەوامە. توک ئەوەی خستەڕوو کە هەتاکوو گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد کۆتایی نەێت و ڕێبەرئاپۆ ئازادنەبێت،  چالاکییەکانیان بەردەوام بێت. توک دەلێت، چی ڕوودەدات بابیدات، ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی کە گۆشەگیری سەر ئۆجالان کۆتایی پێبێت.

ک-ش