ناڕەزایی لەبەرانبەر دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکان بەردەوامە

پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی ئامەد ڕایگەیاند، دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکان و دەستگیرکردنەکان بە واتای دوژمنایەتی گەلی کورد دێت.

پلاتفۆرمی رەنج و دیموکراسی ئامەد لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکانی هەدەپە و دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی شارەوانیەکان ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا، دوای ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاکەپە بە عەقلیەتێکی زیاتر ئۆتۆریتەر هەوڵیداوە دۆخەکە بقۆزێتەوە و بە قەیومەکانی شارەوانیەکانی ئێلح، فارقین، لیجە، ئەرخەنی، نۆرشین، گێل، خەلفەتی و گۆکچەبۆغای داگیر کرد. لە ڕۆژێکی بەم شێوەیەدا دەستبەسەرداگرتنی ٨ شارەوانی بە واتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نەبوونی دیموکراسیەکی تەندروست لە وڵات دێت.

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوە کرا دەستگیرکردن بە واتای دەستوەردان لە ژیانی دیموکراسی دێت و بە واتای گەورەترین هێرش لەبەرانبەر مافی هەلبژاردن و نەبوونی دیموکراسی دێت. هەروەها هێرشێکە لەدژی ژیانی کۆمەڵایەتی، هێرشێکی جددیە لەسەر کریتەری دەوڵەتی یاسا. ئێمە وەک سەندیکاکانی ئامەد و ڕێکخستنەکانی ڕەنج و پیشەیی جارێکیتر بانگ لە دەسەڵات دەکەین. لەم دۆخەدا کە بە ملیۆن کەس لە ماڵەکانیاندان، یاسا کۆمەڵایەتیەکان زیاتر تێک نەدەن. واز لە دوژمنایەتی کورد بێنن. بە زودترین کات دۆخی نائاسایی هەڵوەشێنن و دەست لە سیاسەتی قەیوم هەڵگرن. دەستکاری ئیرادەی خەڵک مەکەن."

ف.ق