نه‌په‌گه: تۆڵه‌ی شه‌هیدانی شیلادزێ ده‌كه‌ینه‌وه
نه‌په‌گه ده‌رباره‌ی شه‌هیدبوونی گه‌ریلا ده‌مهات زندان و ٣ وه‌ڵاتپارێزی دیكه‌ی شیلادزێ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و به‌ڵێنی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی دا.
نه‌په‌گه ده‌رباره‌ی شه‌هیدبوونی گه‌ریلا ده‌مهات زندان و ٣ وه‌ڵاتپارێزی دیكه‌ی شیلادزێ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و به‌ڵێنی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی دا.
فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل - نه‌په‌گه ده‌رباره‌ی شه‌هیدكردنی گه‌ریلا ده‌مهات زیندان كه له ٢٢ی مارس\٢ی خاكه‌لێوه به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیای داگیركه‌ر شه‌هیدبووبوو، هه‌روه‌ها شه‌هیدبوونی ٣ وه‌ڵاتپارێزی شیلادزێ كه له ١٠ی نیسان\٢١ی خاكه‌لێوه به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا شه‌هیدبوون، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. نه‌په‌گه به‌ڵێنی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی شیلادزێ ده‌دات.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له دژی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد هێرشی دڕندانه ده‌كات. له هه‌موو فرسه‌تێكدا هێرش ده‌كاته سه‌ر گه‌ل و به‌هاكانمان، له زۆر ده‌ڤه‌ر هه‌وڵ ده‌دات درێژه به داگیركاری خۆی بدات. دوایین جاریش ویستی باشووری كوردستان و هه‌رێمی برادۆست داگیر بكات.
سوپای توركیای داگیركه‌ر به چه‌ك و فڕۆكه، وارگه‌ی هاوڵاتیانی سیڤیل بۆردومان ده‌كات و گه‌له‌كه‌مان ده‌كوژێت. له ١٠ی نیسان\٢١ی خاكه‌لێوه له ناوچه‌ی شیلادزێی سه‌ر به ئامێدی، سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆردومانی گوندنشینه‌سیڤیله‌كانیان كرد. له‌و ده‌ڤه‌ره ٣ برا به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوژران. براكان به ناوه‌كانی ڕه‌مه‌زان محه‌مه‌د، مه‌جید محه‌مه‌د و تاهیر محه‌مه‌د گوندنشینی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ن و ویستویانه بچنه گونده‌كانی خۆیان.
له هه‌مان كاتدا به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا له ٢٢ی مارس\٢ی خاكه‌لێوه هه‌ڤاڵی ئێمه ده‌مهات زیندان (ده‌مهات ئه‌حمه‌د ڕێكانی) كه له عه‌شیره‌تی ڕێكانییه، له نزیك ئه‌و ده‌ڤه‌ره شه‌هید بوو.
ڕووداوی كتوپڕ نییه كه له‌م هێرشانه‌دا گه‌لی سیڤیلی ئێمه به ئامانج ده‌گیرێت. ئامانجی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر ئه‌وه‌یه كه گه‌له‌كه‌مان له كوردستان كۆچ بكات. عه‌شیره‌تی ڕێكانی سه‌دان ساڵه له‌سه‌ر ئه‌م خاكه ده‌ژین. ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ئێمه كه به‌هۆی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر گونده‌كانیان چۆڵ كراوه، ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه گونده‌كانی خۆیان. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی سوپای توركیای داگیركه‌ر، هه‌ر جارێك كه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه گونده‌كانیان، كۆمه‌ڵكوژ ده‌كرێن.
پێویسته له دژی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییانه، گه‌لی كورد هه‌میشه ده‌نگی خۆی به‌رز بكاته‌وه و له به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵكوژییه‌كان بێده‌نگ نه‌بێت. پێویسته ئێمه به تێكۆشانی خۆمان پیلانه‌كانی دوژمنان پووچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه و هه‌تاكو ئازادیی گه‌لی خۆمان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌دی دێنین، به‌رخۆدان بكه‌ین.
به‌م بۆنه‌یه‌وه، سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی هه‌ڤاڵی ئێمه ده‌مهات زندان و خانه‌واده‌ی وه‌ڵاتپارێزان ڕه‌مه‌زان محه‌مه‌د، مه‌جید محه‌مه‌د و تاهیر محه‌مه‌د ده‌كه‌ین. به‌ڵێن دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌تا تۆڵه‌ی شه‌هیدانی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له تێكۆشانی خۆمان.
s.m