نەتەوە یەکگرتووەکان: تورکیا بەرپرسیاری تاوانی شەڕە

کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوەی یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ڕووداوەکان لەو هەرێمانەی کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراون دەکەونە چوارچێوەی تاوانی شەڕەوە و وتی،"تورکیا بەرپرسیاری تاوانی شەڕە."

دوای ئاشکراکردنی ڕاپۆڕتی کۆمسیۆنی لێکۆلینەوەی سوریای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، میشێل باچیلیت کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان قسەی کرد. باچیلیت لە ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف قسەی کرد و ئاماژەی بە تاوانی شەڕ کرد کە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە هەرێمە داگیرکەرەکانی سوریا ئەنجامی دەدەن.

'لە هەرێمەکانی ژێر دەسەڵاتی تورک تاوان ئەنجام دەدرێت'

میشێل باچیلیت وتی،"لە باکوور و باکووری ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا لەو جێگایانەی کە هێزەکانی تورک و گروپە چەکدارەکان لێی سەردەستن، دۆخی مافەکانی مرۆڤ خراپە و لەو هەرێمانە توندوتیژی، تاوان ئەنجام دەدرێن."

میشێل باچیلیت ئاماژەی بەوەدا،"لە سەرتاسەری سوریا پێشێلکردنی مافەکانی مرۆب لەدژی خەڵکی مەدەنی و پێشێلکردنی یاسای نێودوەوڵەتی بەردەوامە. نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵگەی بڵاوکردەوە کە عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەم مانگانەی دواییدا زیادی کردووە. پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئاستێکی مەترسیداردایە. لەو هەرێمانە خەڵکی مەدەنی دەڕفێنرێن، بە شێوەیەکی نایاسایی خەڵکی مەدەنی دەگوێزرێنەوە، زەوی، ماڵ و موڵکیان بە زۆر دەستیبەسەردادەگیرێت و خەڵکی مەدەنی بە زۆر لەو هەرێمانە دەردەکرێن."

'گروپەکانی سەر بە تورک، دەست بەسەر ماڵ و موڵک و زەوی هاوڵاتیاندا دەگرن'

میشێل باچیلیت ئەوەی خستەڕوو، گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا دەستیان بەسەر ماڵ و موڵکی گەلانی هەرێمەکەدا گرتووە، تاڵانیان دەکەن و زۆربەیان لەگەڵ خانەوادەکانیان دەردەکرێن و وتی،"نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، هەروەها بەڵگەی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە منداڵان، ژن و خەڵکی مەدەنی دەڕفێنرێن و بێسەروشوێن دەکرێن. چارەنووسی زۆربەیان نادیارە."

'لە چوارچێوەی تاوانی شەڕدان، تورکیا بەرپرسیارە'

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە کردەوەکان لە چوارچێوەی تاوانەکانی شەڕدان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە و تورکیاش بەرپرسیاری ڕووداوەکانە و وتی،"ئەو کەسانەی لەو ناوچانەدا نیشتەجێن پێویستە بپارێزرین. بۆیەش ئێمە داوا لە تورکیا دەکەین کە لەبارەی ئەو تاوانانەدا دەست بە لێکۆلینەوەی بێلایەن بکات و چارەنووسی ئەو کەسانەی لە لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە ڕفێنراون ئاشکرا بکات و بەرپرسیارەکانیش دیار بکات."

تاوانی شەڕ

کۆمسیاری باڵا ڕاشیگەیاند کە بەشێک لە ڕفێنڕاوەکان بۆ تورکیا گواستراونەتەوە و وتی،"ئەوەش مرۆڤ نیگەران دەکات و دەکەوێتە چوارچێوەی تاوانی شەڕدا."

ف.ق