هاوسەرۆکانی شاره‌وانیی بناری قەندیل: دیار غەریب دلسۆزی بناری قه‌ندیل بوو
هاوسەرۆکانی شارەوانی و دانیشتوانی بناری قەندیل ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، شەهید دیار غه‌ریب دڵسۆزی گەلی بناری قەندیل بووه. ده‌شڵێن، لەسەر ڕێبازی شەهید درێژە بە خەبات دەده‌ن.
هاوسەرۆکانی شارەوانی و دانیشتوانی بناری قەندیل ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، شەهید دیار غه‌ریب دڵسۆزی گەلی بناری قەندیل بووه. ده‌شڵێن، لەسەر ڕێبازی شەهید درێژە بە خەبات دەده‌ن.
هاوسەرۆکانی شارەوانی و دانیشتوانی بناری قەندیل له میانه‌ی سه‌ردانی پرسه‌ی شه‌هید دیار غه‌ریب هه‌ڵوێستی خۆیان له دژی شەهیدکردنی ئه‌و ئەندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی گشتیی كۆما جڤاكێن كوردستان (کەجەکە) ڕاگه‌یاند. ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد، هه‌رگیز شه‌هید دیار غه‌ریب له‌بیر ناكه‌ن.
گوڵاڵه عوسمان هاوسەرۆکی شارەوانیی بناری قەندیل به ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF)ی گوت، «دیار غەریب بە هاوكاری سیخووڕهكان شەهید کرا. شەهیدبوونی کاریگەری زۆری لەسەر دڵ و دەروونی هاوڵاتییانی بناری قەندیل و باشووری کوردستان داناوه. دانانی وشەی شەهید لە پێش ناوی هەڤاڵ هەڵمەت بۆ ئێمە زۆر قورس و زەحمەتە.»
«پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له دڵ و ده‌روونی ئێمه»
گوتیشی، «بەداخەوهم لەوەی كه‌سانێكی كورد هه‌بن نۆکەرایهتی بۆ داگیرکەران بكه‌ن. بۆ بەرژه‌وەندیی حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی دەچنە ژێر باڵی داگیرکەرانەوە کە هەموو ڕۆژێك کۆمەڵكوژی له به‌رانبه‌ر گەلەکەمان دەکەن. دەبێت گەلی باشووری کوردستان و هاوڵاتییانی بناری قەندیل بە هەموو شێوەیەک خاوه‌نداره‌تی لە شەهید هەڤاڵ هەڵمەت بکەن. چونکە هەڤاڵ هەڵمەت خۆشه‌ویستی هەموو هاوڵاتییان بوو و خاوەن پێگەیه‌کی گەورەبوو له‌نێو دڵ و دەروونی ئێمە.»
«له‌سه‌ر ڕێبازی شه‌هید به‌رده‌وام ده‌بین»
هاوكات مەحمەد حەسەن هاوسەرۆکی شارەوانیی بناری قەندیل به ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF)ی گوت، «بەداخەوە ئێمە گوێبیستی هەواڵی شەهیدبوونی هەڤاڵ دیار غەریب بووین. سەری ڕێز و نەوازش بۆ خوێنی شەهید دیار و سەرجەم شەهیدانی ڕێگه‌ی ئازادیی گەلی کورد دادەنەوێنم. هەڤاڵ هەڵمەت دڵسۆزی خەڵکی بناری قەندیل بوو. بۆیە ئەمڕۆ هاوڵاتییانی بناری قەندیل بە په‌رۆشه‌وه بەشداری لە مه‌ڕاسیمی پرسەی شەهید دیار ده‌كه‌ن.»
«بەڵێنی ئەوە دەدەین کە لەسەر ڕێبازی شەهید بەردەوام بین. درێژه به ڕێبازی ئەو ده‌ده‌ین. پەیمان نوێ دەکه‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌بێت گەلەکەمان بێ دەنگ نه‌بێت لە به‌رانبه‌ر ئەو هێرشه داگیرکارییانه‌ی بە هاوكاریی بەکرێگیراوان ده‌كرێنه سه‌ر گەلەکەمان. ده‌بێ خۆفرۆش و بەكرێگیراوان باش بزانن ئەوەی به‌رانبه‌ر شەهید دیار کردیان گه‌وره‌ترین خیانه‌ته. گەلی کورد له به‌رانبه‌ر ئەو خیانه‌ته هه‌رگیز بێدەنگ نابێت.»
«هه‌ڤاڵ دیار قاره‌مانێكی گه‌وره‌ی گه‌لی كورد بوو»
هاوڵاتییانی بناری قه‌ندیل به دڵته‌نگییه‌وه باس له شه‌هیدبوونی دیار غه‌ریب ده‌كه‌ن. كوێستان حەسەن یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی له بناری قه‌ندیله‌وه ڕووی له سلێمانی كرد به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له پرسه‌ی دیار غه‌ریب. كوێستان گوتی، «ئێمە وەک هاوڵاتیان زۆر نیگەرانین و هاوخەمیی خۆمان بۆ کەسوكاری شەهید دەردەبڕین. هاوبەشی خەمیانین. ئێمە هەرگیز شەهید دیار لەبیرناکەین. شەهید لە دڵ و دەروونی ئێمەدا ده‌ژیت.»
ده‌رباره‌ی کەسایەتیی شەهید دیار غەریب كه ئاشنایه به هه‌موو دانیشتوانی بناری قه‌ندیل، كوێستان حه‌سه‌ن گوتی، «شەهید دیار غەریب کەسێکی زۆر لەسەرخۆ بوو. کەسایەتییه‌كی به‌هێز و بەتوانا بوو. قارەمانێکی گەورەی گەلەکەمان بوو. خەبات و تێکۆشانی شەهید دیار بەرز دەنرخێنین. شەهید هەڵمەت تەنها بۆ حیزبێكی سیاسی کاری نەدەکرد، به‌ڵكوو بۆ ته‌واوی گەلی کورد تێکۆشانی دەکرد. ئێمە تا ئەو ڕۆژه‌ی دەمرین، یادی شەهید هەڵمەت دەکه‌ینەوە.»
s.m