هاوسەرۆکانی هەدەپە و پارتی دەبەپە بە بۆنەی جەژنەوە پەیامیان بڵاوکردەوە

هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) پەرڤین بوڵدان و میتحاد سانجار بۆ جەژنی قوڕبان پەیامیان بڵاوکردەوە. دەپەبەش پەیامی جەژنی بڵاوکردەوە.

پەروین بوڵدان لە پەیامەکەدا وتی،"لەم جەژنەدا وەک هەدەپە حەسرەتمان بۆ ئاشتی، هیوامان بۆ دیموکراستی و برایەتی بەهێزتر دەبێت."

هاوسەرۆک میتحاد سانجاریش وتی،"بۆ ئاشتی، پشتەوانی و ئازادی ژیانێکی ئازاد دروست دەکەین، هەموو شتێکمان لەدەست بێت دەیکەین. پێویستە لە جەژندا ڕێوشوێنی تەندروستی بگرینەبەر."

پەیامی پارتی هەرێمەکانی دیموکراتی (دەبەپە) وتی،" بەم ئیرادە و عەقڵیەتە خاوەنداریکردن لە خۆمان و بەها هاوبەشەکانی مرۆڤایەتی، بە بەرخۆدان و تێکۆشان ئێمە جەژنەکان لەسەر بناغەی ئاشتی دروست دەکەین. هیوامان وایە کە جەژنی قوڕبان ببێتە هۆی ئاشتی و دادپەروەری و ئازادی بۆ ئەم جۆگرافیایە و جیهان بهێنێت. سەرەتا جەژنی هەڤاڵانمان لە زیندانەکان، ژنانی تێکۆشەر، گەنجان و هەموو گەلانی باوەرمەدن پیرۆز دەکەین و هیوامان وایە کە جەژن قوڕبان ببێتە هۆی ئاشتی و ئازادی."

ف.ق