هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح و ئەندامانی ئەنجومەنی ئەو شارەوانیە دەستگیر کران

هەر یەک لە سونگول کۆرکماز هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی کە ویستیان بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی شارەوانیدا بکەن، دەستگیر کران.

لە شارەوانی شاری ئێلح کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی شارەوانی کە ماوەیەک بوو بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دواخرابوون، سەر لە نوێ دەستی پێکردووەتەوە. سونگول کۆرکماز هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح و چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی شارەوانی کە بە نیاز بوون بەشداری لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی شارەوانیەکەدا بکەن، رێگریان لێکرا و هێزەکانی پۆلیس نەیانهێشت بچن بۆ کۆبوونەوەکەیان.

دواتر هەر یەک لە سۆنگول کۆرکماز هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح و هەر یەک لە شوکران چەلەبی، گیزەم ئۆغورلو، ئیلکای ئاڵاگوز، شەهریبان ئایدن، ئایشە ئۆنال، رەجەب یارگی، شیرین سەن و عومەر کولوپلو ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی دەستگیر کران.

ز.ش