هاووڵاتییانی کەرکوک بەشداریی کەمپەینی دەرکردنی سوپای تورکی داگیرکەر بوون

گەنجانی وڵاتپارێز لە کەرکوک ماڵ بە ماڵ و شەقام بە شەقام و دوکان بە دوکان دەگەڕێن بۆ کۆکردنەوەى واژۆ بۆ کەمپەینی دەرکردنی سوپای تورکی داگیرکەر لە خاکی باشووری کوردستان و عێراق.

کەمپەینی کۆکردنەوەى واژۆ بۆ دەرکردنی سوپای تورکی داگیرکەر لە خاکی باشووری کوردستان و عێراق بە پێشەنگایەتیی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و لە چوارچێوەى هەڵمەتى "بیڕووخێنە"ی سەفەربەری بۆ حەفتانین دەستیپێکردووە و بەردەوامە لە کۆکردنەوەى واژۆ.

بە پێشەنگایەتیی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و گەنجانی وڵاتپارێز و چەندین رێکخراوی تری مەدەنی بۆ دەرکردنی سوپای تورکی داگیرکەر لە باشووری کوردستان و عێراق واژۆ کۆ دەکرێتەوە. کەمپینەکە لە سەرتاسەری باشووری کوردستان بە گەرموگوڕییەوە بەڕێوەدەچێت.

ئەندامانی گەنجانی وڵاتپارێز لە کەرکوک دوکان بە دوکان، کەس بە کەس، ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن بۆ کۆکردنەوەى واژۆ بۆ دەرکردنی سوپای تورکی داگیرکەر.

ئامەد کەرکوکی ئەندامی گەنجانی وڵاتپارێز لەبارەی واژۆکۆکردنەوەکەیان وتی، هەڵمەتی واژۆکۆکردنەوەکەیان بۆ دەرکردنی سوپای تورکی داگیرکەر هەموو رۆژێک و بە بەردەوامی بەڕێوەدەچێت.

گەنجان لە گەڕەکی ئیمام قاسم دەستیان بە کۆکردنەوەى واژۆ کرد. لە کەرکوک بەهۆی مەترسیی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا قەدەغەى هاتوچۆ راگەیاندراوە و بۆ ئەوەش گەنجان بە رەچاوکردنی رێوشوێنە خۆپارێزییەکان لە نەخۆشی کۆرۆنا دەستیان بە کۆکردنەوەى واژۆ کردووە.

گەنجانی لە کاتی واژۆکۆکردنەوەدا لەلایەن هاووڵاتییانەوە بە گەرمو گوڕییەوە پێشوازییان لێکرا و پەیامى ناڕەزایەتیی بەهێزیان لە هاووڵاتییانی کەرکوکەوە لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتى تورک پێگەیشت و بە توندی رەخنەیان لە حکومەتى هەرێم و عێراق گرت. هاووڵاتییان بە خۆشەویستی و تامەزرۆییەکى زۆرەوە پێشوازییان لە کەمپەینەکە کرد و هەڵمەتەکەیان بە دڵخۆشییەوە واژۆ دەکرد.

تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەزار واژۆ لە کەرکوک کۆکراوەتەوە و بڕیاریشە هەڵمەتەکە بە رەچاوکردنی رێوشوێنە خۆپارێزییەکان لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامیی هەبێت.

چەمچەماڵ

هاوکات لە چەمچەماڵیش هەڵمەتى کۆکردنەوەى واژۆ بۆ دەرکردنی سوپای تورکی داگیرکەر لە خاکی باشووری کوردستان بەردەوامیی هەیە.

ژ.ت