هه‌فته‌ی كولتووری كوردی له بڕۆكسل ده‌ستی پێكرد
چالاكییه‌كانی هه‌فته‌ی كولتووری كوردی له بڕۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا ده‌ستیان پێكرد.
چالاكییه‌كانی هه‌فته‌ی كولتووری كوردی له بڕۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا ده‌ستیان پێكرد.
هه‌فته‌ی كولتووری كوردی له بڕۆكسل كه ئه‌مه شه‌شه‌مین ساڵه به‌ڕێوه‌بچێت، به ڕێپێوانێك له مه‌یدانی برۆكه‌ر تا مه‌یدانی ئیسپانیا ده‌ستی پێكرد. له ڕێپێوانه سمبوولییه‌كه‌دا به لێدانی ده‌هۆڵ و زوڕنا نمایشی نه‌ریتی كۆنی زه‌ماوه‌ندی كورده‌واری كرا. ئاماده‌بوان به پۆشینی جلوبه‌رگی كوردی سه‌رنجیان ڕ‌اكێشا.
له مه‌یدانی ئیسپانیا چه‌ندین نووسراوه دانران ده‌رباره‌ی مێژووی كوردستان، هه‌روه‌ها چادرێك كه نوێنه‌رایه‌تیی كولتووری كورد ده‌كات له‌گه‌ڵ مێزه‌كانی خواردنی كوردی و كتێب دانران.
هه‌فته‌ی كولتووری كولتووری چوار ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت. تیایدا چه‌ندین چالاكیی هونه‌ریی جۆراوجۆر پێشكه‌ش ده‌كرێن.
s.m