هه‌په‌گه: به‌ڕێزه‌وه یادی شه‌هیده‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه
هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی شه‌هیدبوونی چه‌تین سیڤه‌ره‌ك فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی دێرسم و عه‌گید سه‌رهات گه‌ریلای هه‌په‌گه و مامی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی شه‌هیدبوونی چه‌تین سیڤه‌ره‌ك فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی دێرسم و عه‌گید سه‌رهات گه‌ریلای هه‌په‌گه و مامی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی شه‌هیدبوونی فه‌رمانده‌ی گه‌ریلا له هه‌رێمی دێرسم چه‌تیڤ سیڤه‌ره‌ك كه هاوكات ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی هه‌په‌گه بوو، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی هه‌په‌گه:
له ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن بڵاوكرایه‌وه كه ته‌رمی هاوڕێمان چه‌تین سیڤه‌ره‌ك ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتییه‌كه‌مان په‌كه‌كه، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی هه‌په‌گه و فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی دێرسم به‌خاكسپێردراوه و پرسه‌ی بۆ دانراوه. ئێمه سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی هه‌ڤاڵ چه‌تین و خزمه‌كانی و گه‌لی سێوه‌ره‌گ ده‌كه‌ین. هه‌ڤاڵ چه‌تین كه له‌نێو خانه‌واده‌یه‌كی وه‌ڵاتپارێزه‌وه هاتووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی تێكۆشانی ئازادیی كوردستان، له‌م ڕێكردنه پیرۆزه‌دا هاوشێوه‌ی زۆر هاوڕێمان چه‌ندین كه‌سوكاری شه‌هید بووه. دوایین جاریش ساڵی ٢٠١٧ كوڕێكی به ناوی شاهان ڕۆنی كه گه‌ریلای ئازادیی كوردستان بوو شه‌هید بوو. فه‌رمانده قاره‌مانه‌كه‌مان هاوڕێ چه‌تین له ماوه‌ی ٢٥ ساڵی تێكۆشینی خۆی له چیاكانی كوردستان له به‌رانبه‌ر هه‌موو زۆری و زه‌حمه‌تییه‌كان وه‌ستایه‌وه و له زۆر هه‌رێم ڕۆڵی پێشه‌نگایه‌تی گێڕا. هاوڕێ چه‌تین هه‌ڤاڵێكی ئێمه‌ی وه‌هایه كه له ژیانی شۆڕشگێڕیدا داستانی قاره‌مانانه‌ی ئافراندووه. ئێمه به‌ڕێزدارییه‌وه یادی هاوڕێ چه‌تین ده‌كه‌ینه‌وه كه قاره‌مانێكی تێكۆشینی ئێمه‌یه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی و گه‌لی سێوه‌ره‌گ ده‌كه‌ین.
سه‌ره‌خۆشی بۆ بنه‌ماڵه‌ی كاراباكان
له كاتی پرسه‌ی سه‌ره‌خۆشیی هه‌ڤاڵمان عه‌گید سه‌رهات كه به‌ر له چه‌ند ڕۆژێك شه‌هیدبوونیمان ڕاگه‌یاند، مامی هاوڕێ عه‌گید، سیاسه‌تمه‌دار، ڕه‌نجده‌رێكی دیموكراتی كوردستان و وه‌ڵاتپارێزی هێژا م. سه‌عید كاراباكان به‌هۆی نه‌خۆشی ژیانی له‌ده‌ست دا. ئێمه سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی كاراباكان و گه‌لی قه‌ره‌یازی ده‌كه‌ین كه هه‌م پرسه‌ی هاوڕێمان عه‌گید سه‌رهات ده‌گێڕن هه‌م پرسه‌ی م. سه‌عید كاراباكان.
به‌رێز و منه‌تدارییه‌وه یادی شه‌هیدانی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه و به‌ڵێن دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه دڵسۆزی دۆزی ئه‌وان بین و دۆزه‌كه‌مان كه دۆزی ئازادیی كوردستانه به سه‌ركه‌وتن بگه‌یه‌نین.
s.m