هه‌په‌گه: له جۆله‌مێرگ و ئاگری ١٢ سه‌رباز و پله‌دارێكی سه‌ربازیی توركیا كوژران
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له جۆله‌مێرگ و ئاگری گورزێكی دیكه‌یان له سوپای توركیای داگیركه‌ر دا. له چالاكییه‌كانی گه‌ریلادا ١٢ سه‌رباز و پله‌دارێكی سه‌ربازیی كوژران.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له جۆله‌مێرگ و ئاگری گورزێكی دیكه‌یان له سوپای توركیای داگیركه‌ر دا. له چالاكییه‌كانی گه‌ریلادا ١٢ سه‌رباز و پله‌دارێكی سه‌ربازیی كوژران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ و بازیدی ئاگری ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه. به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه له گه‌ڤه‌ر ٢ سه‌رباز و پله‌دارێكی سه‌ربازی، له بازید-یش ١٠ سه‌رباز كوژراون. هه‌روه‌ها هه‌په‌گه رایگه‌یاند كه گه‌ریلایه‌ك له گه‌ڤه‌ر ژیانی له‌ده‌ستداوه.
ڕاگه‌یه‌ندراوی هه‌په‌گه:
له گه‌ڤه‌ر ٢ سه‌رباز و پله‌دارێكی سه‌ربازی كوژران
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگریدا، ٩ی حوزه‌یران\١٩ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٦:٣٠ هێزه‌كانمان له گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ و له گردی شه‌هید غه‌فوور دژی یه‌كه‌یه‌كی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. هێزه‌كانمان له‌نزیكه‌وه له یه‌كه‌كه‌ی دوژمنیان دا و له ئه‌نجامدا ٢ سه‌رباز و پله‌دارێكی سه‌ربازی كوژران. له دوای چالاكییه‌كه سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر به پشتگیریی ئامێره ئاسمانییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكی له مه‌یدانه‌كه ده‌ستپێكرد.
گه‌ریلایه‌ك ژیانی له‌ده‌ستدا
له كاتی ئۆپه‌راسیۆنی نێوان هێزه‌كانمان و داگیركه‌ران شه‌ڕ ڕوویدا. له‌م شه‌ڕه‌دا هه‌ڤاڵێكی ئێمه كه له دژی هێزه‌كانی دوژمن قاره‌مانانه شه‌ڕی كرد، شه‌هید بووه.
له بازید ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی تێكشكێندرا و ١٠ سه‌رباز كوژران
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕیدا، ٦ی حوزه‌یران\١٦ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٣ هێزه‌كانمان له بازیدی ئاگری، له دژی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی كه به‌ره‌و سه‌ربازگه‌ی كۆزلی ده‌چوو، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامداوه. هێزه‌كانمان له‌نزیكه‌وه گورزیان له‌م ئۆتۆمبێله داوه و تێكیانشكاندووه. ڕوون بوویه‌وه كه له‌م چالاكییه‌دا ١٠ سه‌ربازی دوژمن كوژراون و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان بریندار بوون. هێزه‌كانی داگیركه‌ر له ده‌مه‌وئێواره‌دا به كۆپته‌ری جۆری كۆبرا و سكۆرسكی كوژراو و برینداره‌كانی خۆیان له مه‌یدانه‌كه هه‌ڵگرته‌وه.
s.m