هه‌په‌گه: له لێلیكان ٤ سه‌ربازی دوژمن كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان-ی باشووری كوردستان له چالاكییه‌كانی گه‌ریلادا لایه‌نی كه‌م ٤ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان-ی باشووری كوردستان له چالاكییه‌كانی گه‌ریلادا لایه‌نی كه‌م ٤ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌رباره‌ی دوایین چالاكییه‌كانی گه‌ریلا زانیاری دا. به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه له سیده‌كان ٤ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
ڕۆژی ٥ی كانوونی یه‌كه‌م\١٤ی سه‌رماوه‌ز كاتژمێر ٩:٢٠ له ده‌ڤه‌ری سیده‌كانی باشووری كوردستان، دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی لێلیكان، هێزه‌كانمان چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. گورزی تووند له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن له‌سه‌ر گرده‌كه درا، له ئه‌نجامدا سه‌نگه‌رێكی دوژمن ڕووخێنرا و ٤ سه‌رباز كوژران.
هێزه‌كانمان هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٥جارێكی دیكه له سه‌ربازانی سه‌ر گردی لێلیكان-یان دا. له‌م چالاكییه‌دا كه گورز له سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی دوژمن درا، كوژراو و برینداری دوژمنی لێكه‌ته‌وه، به‌ڵام زانیارییه‌كی ڕوون ده‌ستنه‌كه‌وت.
٤ی كانوونی یه‌كه‌م\١٣ی سه‌رماوه‌ز كاتژمێر ١٣:٥٠ ده‌وروبه‌ری گوندی شێلازێی سه‌ر به شاری زاخۆی باشووری كوردستان بۆردومان كرا. به‌هۆی بۆردومانه‌كه زیان به ده‌خڵ و ڕه‌زی گوندنشینان گه‌یشت، به‌ڵام هیچ زیانێك به هێزه‌كانی ئێمه نه‌گه‌یشت.
s.m