هه‌په‌گه: له مێردین ٢ سه‌رباز كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له كۆتایی مانگی ئایاردا ٢ گه‌ریلا له شه‌ڕی دژبه سوپای توركی داگیركه‌ر شه‌هید بوون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له كۆتایی مانگی ئایاردا ٢ گه‌ریلا له شه‌ڕی دژبه سوپای توركی داگیركه‌ر شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕایگه‌یاند، «ڕێكه‌وتی ٢٨ی ئایار یه‌كینه‌یه‌كمان له‌نێوان ناوچه‌ی مه‌هسه‌رت و مێردین له كاتێكدا له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی بوو، ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی دوژمن بووه‌ته‌وه و شه‌ڕ هاتووه‌ته ئاراوه. له شه‌ڕه‌كه‌دا كه گورزی تووند له دوژمن دراوه، ٢ گه‌ریلا شه‌هید بوون.»
هه‌په‌گه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، هێزه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر دوای ئه‌و شه‌ڕه له ناوچه‌كه ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كردووه به‌ڵام ڕۆژی ٥ی حوزه‌یران به‌بێ ئه‌نجام پاشه‌كشه‌ی كردووه. ڕاشیگه‌یاند، یه‌كینه‌كانی گه‌ریلا كه به‌شدارییان له شه‌ڕه‌كه‌دا كردبوو به‌سه‌لامه‌تی گه‌یشتوونه‌ته‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.
هێرشی ئاسمانی
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا باس له هێرشه ئاسمانییه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا كراوه و تیایدا هاتووه، «١١ی حوزه‌یران (ئه‌مڕۆ) فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ده‌وڵه‌تی تورك كاتژمێر ٦:٣٠ ناوچه‌ی چه‌مچۆ-ی سه‌ر به هه‌رێمی زاپ، كاتژمێر ٩ ده‌وروبه‌ری گوندی فلا-ی سه‌ر به هه‌رێمی زاپ-یان بۆردومان كرد. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.»
هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند، «سوپای ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌مڕۆ (١١ی حوزه‌یران) له ناوچه‌كانی قه‌سرۆكێ، پارتیزان و شه‌هید ئه‌حمه‌د ڕه‌پۆ-ی سه‌ر به هه‌رێمی حه‌فتانین و ده‌وروبه‌ری گوندی په‌راخێی به ئۆبوس و هاوه‌ن بۆمباران كردووه. له ئه‌نجامدا زیان به ڕه‌ز و باخی هاوڵاتییانی سیڤیل گه‌یشتووه و ئاگر له دارستانه‌كان كه‌وتووه‌ته‌وه.»
s.m