هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای شه‌هیدی ئاشكرا كرد
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای ڕایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی شه‌ڕی دژبه سوپای توركی داگیركه‌ر و بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان شه‌هید بوون.
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای ڕایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی شه‌ڕی دژبه سوپای توركی داگیركه‌ر و بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی دوو گه‌ریلای شه‌هیدی ئاشكرا كرد.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
ئێمه له ڕاگه‌یه‌نراوی ١٠ی ته‌مووز\١٩ی پووشپه‌ڕ ڕامانگه‌یاندبوو كه ٢ی ته‌مووز\١١ی پووشپه‌ڕ له شه‌ڕی هاوڕێیانمان له‌گه‌ڵ دوژمن كه له‌نێوان كوێستانه‌كانی تۆكداغ و ئۆڤاجك-ی سه‌ربه ناوچه‌ی دۆرتیۆل-ی پارێزگه‌ی هاتای ڕوویدابوو، هاوڕێیه‌كمان شه‌هید بووه. ناسنامه‌ی ئه‌و هاوڕێیه‌مان چیازان (داود ئاجار) كه قاره‌مانانه له دژی دوژمن شه‌ڕی كرد و شه‌هید بوو، بۆ ڕای گشتی ئاشكرا ده‌كه‌ین:
|
ناسناو: چیازان كاشووری |
هاوڕێمان چیازان كاشووری له ساڵی ١٩٩٤ له جۆله‌مێرگ له‌دایكبووه. له ژینگه‌یه‌كی وه‌ڵاتپارێزدا و له‌نێو خانه‌واده‌یه‌ك گه‌وره بووه كه قوربانیی گه‌وره‌یان له تێكۆشانی ئازادی‌دا داوه. له دژی سیاسه‌تی شه‌ڕی تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك و ئۆپه‌راسیۆنی زه‌خت و ئه‌شكه‌نجه به زانابوون ساڵی ٢٠١٠ هاته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. له‌و ڕۆژه‌وه هاوڕێ چیازان هه‌تا چیاكانی ئامانۆس تێكۆشانی كردووه و له‌نێو بزووتنه‌وه‌كه‌مان بووه‌ته خاوه‌نی ڕه‌نج و بوێرییه‌كی گه‌وره. هاوڕێ چیازانی شه‌ڕڤانی حه‌قیقه‌ت به زانابوون ئایدیۆلۆژیی ڕێبه‌رایه‌تی پێشخستووه و له‌نێو هاوڕێكانیدا بووه‌ته نموونه و سه‌رچاوه‌ی وره. هاوڕێ چیازان ٢ی ته‌مووز له شه‌ڕی دژبه سوپای ده‌وڵه‌تی تورك له چیاكانی ئامانۆس دژی فاشیزم داستانێكی قاره‌مانانه‌ی نووسیوه و چووه‌ته ڕیزی كاروانی شه‌هیدان.
له ڕاگه‌یه‌نراوی ١ی ته‌مووز\١٠ی پووشپه‌ڕ-دا ڕامانگه‌یاندبوو كه له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی له ده‌وروبه‌ری گوندی شه‌لێی سه‌ربه ناوچه‌ی هێنێی ئامه‌د له كاتی ئۆپه‌راسیۆندا ٢ هاوڕێمان شه‌هید بوون. ئێمه ئێستا ناسنامه‌ی هاوڕێمان چه‌كدار (ئیبڕاهیم ئاشوونا) ڕاده‌گه‌یه‌نین كه بۆ ئێمه ڕوون بووه‌ته‌وه.
|
ناسناو: چه‌كدار مارنۆس |
هاوڕێمان چه‌كدار مارنۆس ساڵی ١٩٩٤ له حه‌له‌ب له‌دایكبووه. بووه‌ته یه‌كێك له شایه‌تحاڵه نزیكه‌كانی سیاسه‌تی قڕكردنی كولتووری له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و شوێنی جیاواز. هاوڕێ چه‌كدار له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك گه‌وره بووه كه نكۆڵی له ناسنامه‌كه‌ی ده‌كرێت و مافی ژین و ئازادییان لێ سه‌نراوه‌ته‌وه. له دژی سیستم زۆر تووڕه بوو. هاوڕێ چه‌كدار له خه‌باتی گه‌نجاندا به‌شدار بووه و به خه‌یاڵی وه‌ڵاتێكی ئازاد هه‌نگاوی ناوه و دواتر له‌لایه‌ن ڕژێمه‌وه ده‌ستگیر كرا. نزیكه‌ی ٢ ساڵ له زیندانه‌كانی ڕژێمی فاشیست زیندانی كرا. هاوڕێ چه‌كدار به درووشمی «خیانه‌ت له خه‌یاڵی خۆم ناكه‌م» ساڵی ٢٠١٢ هاته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. له پارتیبووندا له‌سه‌ر هێڵی ڕێبه‌رایه‌تی بووه‌ته شه‌ڕڤانێكی قاره‌مان. هاوڕێ چه‌كدار كه بووه خاوه‌نی هۆشمه‌ندیی میلیتانی كوردستان له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی ڕۆژی ٢٤ی حوزه‌یران\٣ی پووشپه‌ڕ شه‌هید بووه.
ئێمه سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی هاوڕێكانمان چیازان و چه‌كدار و هه‌موو گه‌لی وه‌ڵاتپارێز ده‌كه‌ین. به‌ڵێن ده‌ده‌ین حه‌سره‌تی هاوڕێیانی شه‌هید له تێكۆشانی ئازادی‌دا به سه‌ركه‌وتن بگه‌یه‌نین.
s.m