هه‌په‌گه: ٢٤ سه‌ربازی توركیا له خواكورك و سه‌رحه‌د كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاكانیان له ئامه‌د، خواكورك و سه‌رحه‌د گورزی تووندیان له داگیركه‌ران داوه. له خواكورك لایه‌نی كه‌م ٤ و له سه‌رحه‌دیش لایه‌نی كه‌م ٢٠ سه‌رباز كوژراون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاكانیان له ئامه‌د، خواكورك و سه‌رحه‌د گورزی تووندیان له داگیركه‌ران داوه. له خواكورك لایه‌نی كه‌م ٤ و له سه‌رحه‌دیش لایه‌نی كه‌م ٢٠ سه‌رباز كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكیی گه‌ریلاكان له ئامه‌د، خواكورك و سه‌رحه‌د راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. تیایدا هاتووه، له خواكورك به‌رخۆدانێكی مێژوویی له ئارادایه دژبه هێزه‌كانی داگیركه‌ر.
ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
هێزه‌كانمان له دژی جموجۆڵی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك كه له خواكورك ده‌ستی پێكردووه، به به‌رخۆدانێكی مێژوویی تێده‌كۆشن. سوپای توركی داگیركه‌ر له خواكورك تا سه‌رحه‌د گورزی تووند ده‌خوات به‌ڵام زانیارییه‌كان له ڕای گشتی ده‌شارێته‌وه. هێزه داگیركه‌ره‌كان كه هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانی خۆیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ له به‌رانبه‌ر گه‌ریلا شكست دێنن.
له سێ قۆڵه‌وه له داگیركه‌رانی خواكورك درا؛ ٤ سه‌رباز كوژران
سوپای توركی داگیركه‌ر له خواكورك ده‌ستی به جموجۆڵێكی داگیركاری كردبوو. هێزه‌كانیشمان له ناوچه‌كه ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیا كردبوو و نیوه‌ڕۆی ١١ی حوزه‌یران\٢١ی جۆزه‌ردان له دۆڵی ئه‌رمووش یه‌كینه‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆنیان خسته ژێر چاودێرییه‌وه. هێزه‌كانمان كاتژمێر ١٥ له سێ قۆڵه‌وه له هێزه‌كانی داگیركه‌ران دا. له‌م چالاكییه‌دا ٤ سه‌رباز كوژران و سه‌ربازێكیش بریندار بوو. سوپای تورك دوای چالاكییه‌كه به كۆپته‌ری هێرشبه‌ر و ئۆبوس و هاوه‌ن هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌كه ئێواره‌ش كوژراو و برینداره‌كانی بردووه‌ته‌وه. هێزه‌كانمان كه ئه‌م چالاكییه‌یان كردووه، به‌سه‌لامه‌تی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بنكه‌كانی خۆیان.
له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ئیدر و بازید له كاروانی سه‌ربازی درا؛ ٢٠ سه‌رباز كوژران
له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕی كه له هه‌رێمی سه‌رحه‌د به‌رده‌وامه، هێزه‌كانمان له‌سه‌ر ڕێگه‌ی بازید و ئیدر یه‌كینه‌یه‌كی دوژمنیان خستووه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه و كاتژمێر ٦:٣٠ی ڕۆژی ١١ی حوزه‌یران\٢١ی جۆزه‌ردان له پانزێرێك و كامیۆنێكیان داوه كه ٣٠ سه‌رباز له كامیۆنه‌كه‌دا هه‌بوون. كامیۆنه‌كه له‌ناوبراوه و گورزیش به‌ر پانزێره‌كه كه‌وتووه. له‌م چالاكییه‌دا ٢٠ سه‌ربازی دوژمن كوژران و ١٥ سه‌ربازیش بریندار بوون.
سوپای توركی داگیركه‌ر دوای چالاكییه‌كه به ئۆبوس و هاوه‌ن هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌كه و به چه‌ندین ئامبولانس سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كانی گواستووه‌ته‌وه. هێزه‌كانی ئێمه؛ هه‌په‌گه، یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) و هێزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی یه‌كگرتووی گه‌لان (HBDH) ئه‌م چالاكییه‌كیان ئه‌نجام داوه و دواتر به‌سه‌لامه‌تی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بنكه‌كانی خۆیان.
دانانی خاڵی پشكنینی ڕێ له ئامه‌د
ڕێكه‌وتی ٩ی حوزه‌یران\١٩ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٩:٢٠ هێزه‌كانمان له یه‌كینه‌یه‌كی سوپای توركی داگیركه‌ریان داوه كه ئاسایشی به‌نداوی فارقینی له ئه‌ستۆ بوو. له‌م چالاكییه‌دا هێزه‌كانمان قوله‌ی سه‌ربازانیان كردووه‌ته ئامانج. ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كانی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
ڕێكه‌وتی ١٠ی حوزه‌یران\٢٠ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٩ تا شه‌و، هێزه‌كانمان له‌نێوان ناوچه‌ی پاسووری ئامه‌د و شاری مووش خاڵی پشكنینیان داناوه. له‌م چالاكییه‌دا هێزه‌كانمان ئۆتۆمبێلی ڕێبوارانیان ڕاگرتووه و ده‌رباره‌ی قۆناغی نوێ زانیاری‌یان به گه‌ل داوه.
هێرشی ئاسمانی
ڕێكه‌وتی ١٢ی نیسان كاتژمێر ٧ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ناوچه‌ی خنێره-ی خواكورك-ی سه‌ر به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان بۆردومان كردووه. له‌و بۆردومانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.
s.m