هونەرمەندانی کورد: پێویستە بە زووترین کات زیندانیان ئازاد بکرێن

هونەرمەندانی کورد لە ئەوروپا و تورکیا دیمەنێکیان ئامادە کرد و ڕایانگەیاند، پێویستە زیندانیان بە زووترین کات ئازاد بکرێن.

ڕێکخراوە مەدەنیەکان، کەسوکاری زیندانیان و سیاسەتمەداران ڕایدەگەیەنن، ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر زیندانیان دروست دەکات و داوای ئازادکردنی زیندانیان دەکەن.

هونەرمەندانی کورد لە ئەوروپا و تورکیاش لە ڕێگەی خزمەی زیندانیان داوای ئازادکردنی زیندانیان دەکەن.

بەو ئامانجە بە پێشەنگایەتی هونەرمەندانی ناوەندی کلتوری میزۆپۆتامیا (نەچەمە) بە دروشمی 'ئازادی بۆ هەموو زیندانیان' دیمەنێک ئامادەکرا و داوای ئازادکردنی زیندانیان کرا.

ئەو هونەرمەندانەی بەشداریان کردووە ئەمانەن: خانەمیر، هۆزان کاوە، ئیحسان خەلیکان، شیرین ئالما، ژیان ئارژین، زاهیر لۆران، هۆزان بەربانگ، شێرکۆ کانیوار، یڵماز گونەیلی، سەلهات گمگم، کتبار سوڤاری، دەڤریم دەمیر، مەسعود باسکین، نەشەت گوچمەن، ڕووکەن بەکالپ، هۆزان دینۆ، ئاڤشین ئادیگوزەل، شاهپەری ئالپخان، یاوز ئاکیوز، خیاسەدین شەهیر، بەفرین ئەمەکتار، ئەحمەد یڵماز، ئازاد بەدران کزلکار، پنار ئایدنلار، ئەلڤان کۆچەر، عومەر باران و ئیلهام باکیر،"

ف.ق