هونەرمەندان بۆ ڕۆژئاوا کۆنسێرەتەکانیان هەڵدەوشینەوە

هەر  یەک لە هونەرمەندان کەمـاڵ محمد و شەهرام نازری بریاریاندا لەبەر ڕەوشی ڕۆژئاوای کوردستان کۆنسێرتەکانیان هەڵبوشێنەوە.

شەهرام نازری هەنورمەندی بەناو بانگی گەلی کورد لەبەر ڕەوشی ڕۆژئاوای کوردستان ئەو کۆنسێرەتەی هەڵوشاندەوە کە وا بریار بوو لە ٢٦ ئەم مانگە لە ستۆکۆڵم پایتخەتی سوید ئەنجامی بدات.

بەپی  بڵاوکراوەی ڕۆژنامە ئێرانیەکان شەهرام نازەری ڕایگیاندوە "لە ڕۆژئاوای کوردساتان جەنگ هەیە تورکیا هێرشدەکاتە سەر کوردەکان ئیستا کورد خەمگینە من کۆنسێرەتەکەم هەڵدەوەشینمەوە ناتوانم لە ئسیتادا کارێکی وا ئەنجام بدەم".

 

هاوکات کەماڵ محمد هونەرمەندی دیاری کورد لە  لاپەری تایبەتی خۆی لە تۆریی کۆمەڵایەتی فیس بووک لە ڕوونکردنەوێکدا ڕایگاند"وا بڕیار بو لە ووڵاتی بەریتانیا و چەند شوێنێکی تر ئاهەنگی سەری ساڵ ئەنجام بدەین، بەڵام بەهۆی ئەم دۆخەی ئێستای کوردستانی ڕۆژئاوا سەرجەم ئاهەنگەکان دوا دەخەین بۆ کاتێکی نادیار بە داوای لێبوردنەوە.