هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینان
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی هه‌رێمه‌كانی زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینان-یان كرد. به‌و هۆیه‌وه زیانێكی زۆر به ڕه‌ز و باخی گوندنشینان گه‌یشتووه.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی هه‌رێمه‌كانی زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینان-یان كرد. به‌و هۆیه‌وه زیانێكی زۆر به ڕه‌ز و باخی گوندنشینان گه‌یشتووه.
ناوه‌ندیی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان كردووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «١٤ی نیسان\٢٥ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ٨ سنووری چیای ڕه‌ش و كاتژمێر ٢١:٣٠ ناوچه‌ی وه‌رخه‌ل و ساجا-ی هه‌رێمی زاپ، كاتژمێر ١٢ ناوچه‌ی مه‌رڤانوس و كاتژمێر ١٣:٤٥ سنووری گرده‌سۆر-ی هه‌رێمی ئاڤاشین، كاتژمێر ١٧ ده‌وروبه‌ری گوندی كه‌رس-ی هه‌رێمی مه‌تینان بۆردومان كراون.» هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند، ١٣ی نیسان\٢٤ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ١٠ دۆڵی كۆنفڕانس-ی هه‌رێمی ئاڤاشین بۆردومان كراوه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه، به‌هۆی ئه‌و بۆردومانانه هیچ زیانێك به هێزه‌كانی گه‌ریلا نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام زیان به ڕه‌ز و باخی گوندی كه‌رس گه‌یشتووه.
s.m