هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر سەنگەری شەڕڤانانى یەبەشە لە شەنگال تێکشکێنرا

چەتەکانى داعش سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر سەنگەری شەڕڤانانی یەبەشە لە مەدیوانی شەنگال. یەبەشە بە توندی بەرەنگاری هێرشەکە بوویەوە و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراوى چەتەکان تەقێنرایەوە و هێرشەکە تێکشکێنرا.

چەتەکانى داعش لە کاتمژێر ٠٥:٤٥ی ئەم بەیانییەدا لە نزیک گوندی حەلوش لە شارۆچکەى مەدیوان لە شەنگال بە ٤ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردە سەر سەنگەری شەڕڤانانیى یەکینەکانى بەرخودانى شەنگال (یەبەشە - YBŞ).

هێزەکانى یەبەشە بەرەنگاری هێرشی چەتەکانى داعش بوونەوە و شەڕ وویدا و لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا یەبەشە هێرشەکەى چەتەکانى داعشی تێکشکاند.

بەپێى زانیاریی سەرچاوە هەرێمییەکان، یەبەشە بە توندی بەرەنگاری هێرشی چەتەکانى داعش بووەتەوە و یەکێک لە ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکانى چەتەکانیان تەقاندووەتەوە و ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکانى تریش لە ترسا رایانکردووە.

لەبارەى ژمارەى کوژراوان و بریندارانى ئەو هێرشەوە تاوەکو ئێستا زانیارییەکى روون لە بەردەستدا نییە.

ر.م