هێرشەکانی سەربرادۆست و باڵەکایەتی دوێنێش بەردەوام بوون

هێرشەکانی ڕژیمی ئێران و تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان، بۆ سەرناوچەکانی برادۆست و باڵەکایەتی ١٠ی تەمووزی ٢٠١٩/١٩ی پوشپەڕ دەستیانپێکرد و لە ئەنجامدا ٢ کەسی سڤیل شەهید بوون و ٤ی تریش بریندار بوون، دوێنێش بەردەوام بوون.

کاتژمێر ٩:٠٠ی سەرلەبەیانی، دوای فڕینی فڕۆکە چاودێرییەکان بەسەر ناوچەکەدا ، سوپای ئێران و تورک بە تۆپ، کاتیۆشا هەرێمەکانی برادۆست و باڵەکایتیان بۆردومان کرد.

لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانکردنەدا ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە، گوندنشیینەکان هەوڵیان دا کە ئاگرەکە بکوژێننەوە کە لە ئەنجامدا سەدان هکتار پاوان، هەزاران داربەڕوو دەسووتان و بوونە خۆڵەمێش.

هەروەها هێرش کرایە سەر گوندەکانی دەوروبەری سیدەکان-ی سەربە پارێزگای هەولێر، هێشتا زیانە گیانییەکان دیار نین، بەڵام ناوچەکە سووتا و بە درێژایی رۆژ سووتانەکە بەردەوام بوو.

ک-ش