هێرشە ئاسمانییەکان بۆسەر قەندیل بەردەوامە
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بەردەوامە لە بۆردمانکردنی شوێنی هاوولاتیانی مەدەنی . لەم هێرشانەدا زیانی زۆر بەر ڕەز وباخی هاووڵاتیان کەوتووە.
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بەردەوامە لە بۆردمانکردنی شوێنی هاوولاتیانی مەدەنی . لەم هێرشانەدا زیانی زۆر بەر ڕەز وباخی هاووڵاتیان کەوتووە.
ناوەدنی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئەمڕۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە ڕێکەوتی ١٠ی تەمووز/ ١٩ی پووشپەڕدا لە کاتژمێرەکانی نێوان ٨ بۆ ١٠ی ئێوارە دەورووبەری گوندی گیراڤا، کورتەک، بۆلێ، بەرزاییەکانی گردی هیوا وهەرێمەکانی گوندی سیلێ-ی قەندیل-یان بۆردمان کردووە.
ڕاگەیەنرا کە لە ئەنجامی ئەوهێرشە ئاسمانییەدا باخ وباخچەی گوندنشینەکان زیانی زۆری پێ گەییشتووە و دارستانەکانی ناوچەکە ئاگری گرتووە.
ک-ش