هێزه‌كانی گه‌ریلا له بارزان، لێلیكان و جۆله‌مێرگ هێرشێكی دیكه‌یان كرده سه‌ر سوپای داگیركه‌ر
هه‌په‌گه ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی ڕۆژی ١٥ی ئایار\٢٥ی بانه‌مه‌ڕ-ی گه‌ریلاكانی له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئاشكرا كرد.
هه‌په‌گه ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی ڕۆژی ١٥ی ئایار\٢٥ی بانه‌مه‌ڕ-ی گه‌ریلاكانی له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئاشكرا كرد.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی ڕۆژی ١٥ی ئایار\٢٥ی بانه‌مه‌ڕی هێزه‌كانی گه‌ریلای ئاشكرا كرد.
له ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه‌دا هاتووه:
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، ڕۆژی ١٥ی ئایار\٢٥ی بانه‌مه‌ڕ چه‌ند چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا:
كاتژمێر ١٦:١٠ هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازانی كۆماری توركیای داگیركه‌ر كه له‌سه‌ر گردی لێلیكان-ی هه‌رێمی برادۆستی باشووری كوردستان جێگیرن، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌ی گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار-دا سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا. هێزه‌كانی داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه، به چه‌كی A-4 و بۆمبهاوێژ ده‌ستڕێژییان له ده‌وروبه‌ری گرده‌كه كرد.
كاتژمێر ١٨:٣٠، هێزه‌كانمان هێرشیان كرده سه‌ر سه‌ربازانی كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دۆڵی عه‌لی درێژ له هه‌رێمی برادۆست. ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی دوژمن كه كوژران و بریندار بوون، ڕوون نه‌بوویه‌وه. دوژمن له دوای ئه‌م چالاكییه، به ئۆبوس و هاوه‌ن بۆمبارانی ده‌وروبه‌ری دۆڵه‌كه‌ی كرد.
كاتژمێر ٢٠:٠٠ گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار له دژی سه‌ربازانی كۆماری توركیای داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی بایراك-ی هه‌رێمی بارزان-ی باشووری كوردستان، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا. هێزه‌كانی داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به هاوه‌ن و ئۆبوس هێرشیان كرده سه‌ر هه‌رێمه‌كه.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستا-دا، ڕۆژی ١٥ی ئایار\٢٥ی بانه‌مه‌ڕ كاتژمێر ١٣:٠٠ هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازانی كۆماری توركیای داگیركه‌ر كه له‌سه‌ر گردی شه‌هید سیدار-ی هه‌رێمی مه‌سكان-ی جۆله‌مێرگ جێگیرن، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا. داگیركه‌ران له دوای چالاكییه‌كه به هاوه‌ن بۆمبارانی ده‌وروبه‌ریان كرد.
s.m