هەدەکە لە ئەستەنبول پرسی پەنابەرانی سوریا گۆتۆبێژ دەکات

بڕیارە کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک-هەدەکە لە شاری ئەستەنبول لەسەر پرسی پەنابەران و جیاکاریی لە نێوانیاندا، کۆنفەڕانسێک ساز بکات.

کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک- هەدەکە لە لێدوانێکدا رایگەیاند گەلی کورد دوێنیێ لەسەر خاکی خۆی دەژیا، بەڵام ئەمڕۆ ناچار کرا لە شارەکانی تر جێگیر ببێت. لە ناو شارەکانیش جێگایان ناکرێتەوە و فشاریان لەسەر دروست دەکرێت. ئەمرۆ جارێکی دیکە گەلانی سوریا لە هەمان هەڵومەرجدا دەژین. ئەم بارۆدۆخە کاریگەرییەکی راستەوخۆ لەسەر ژن و منداڵان دروست دەکات. جیاکارییان لەگەڵدا دەکرێت.

هەدەکە رایگەیاند ئەوان بە نیازن لە کۆنفەڕانەکەدا باس لە پرسی پەنابەرانی سوریا بکەن کە بڕیارە رۆژی ١٦ و ١٧ی ئەم مانگە لە هۆڵی شانۆی کەنتەری ناوچەی شیشلیی ئەستەنبۆل بەرێوە بچێت.

ز.ش