هەردوو هاوسەرۆکی شارەوانی ئیپەک یۆلوی شاری وان گیران

دوای ئەوەی هەردوو هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی ئیپەک یۆلوی شاری وانی باکوردی کوردستان دەستگیر کران، دادگای رژێمی تورکی فاشی سزای زیندانی بەسەریاندا سەپاند.

شازادە کورت و ئازیم یاجان هەردوو هاوسەرۆکی شارەوای پارتی گەلانی دیمۆکراتیک لە ناوچەی ئیپەک یۆلوی شاری وان رۆژی هەینی لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی و بە تۆمەتی 'ئەندامێتی رێکخستن' و 'پرۆپاگەندە بۆ رێکخستن'  دەستگیر کران.

دوای رۆژێک لە تێپەڕبوونی دەستگیرکردنیان  قیوومێک لە پۆسەکەیاندا جێگیر کراو دواتر لە دادگا سزای زیندانیان بەسەر دا سەپێنرا.

ز.ش