هەوا کران دایکی ئاشتی و بە گشتی ١٨ کەس دەستگیرکران

ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە ئەمڕۆ لە ناوەندی ئامەد هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و لە ئەنجامدا هەوا کران دایکی ئاشتی کە تەمەنی ٦٣ ساڵە و بە گشتی ١٨ کەسیان دەستگیرکرد.

پۆلسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەر ماڵی ژمارەیەک سیاسەتمەدار و چالاکوانی کورد و ژمارەیەک کەسیان دەستگیرکرد. بە بیانۆی ئەوەی ' بڕیاری سنوردارکردن لەسەر دۆسیەکان هەیە' هۆکاری هێرشەکە ئاشکرا نەکرا.
لەو چوارچێوەیەکدا هەوا کران ئەندامی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی ئامەدیش لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا دەستگیرکرا، کران بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد گواسترایەوە.

ناوی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بەم شێوەیەیە:

نارین گۆرگور و ئایلا ئاکات ئاتا ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ژنانی ڕۆسا، عەدالەت کایا سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆسا، گولجیهان شیمشەک و زەلال بیلگین چالاکوانانی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد، محەمەد ئارسلان هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی هەرێمەکان، ئوزلەم گوندوز ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی هەدەپە، ڕەمزیە سیزینجی و قاسم کایا هاوسەرۆکانی ڕێکخستنی هەدەپەی یەنیشەهیر، محەمەد علەی ئاڵتنکایناک ئەندامی هەدەپە، جەلال یۆڵداش و نازیلە تورسون سیاسەتمەدارانی کورد، فاتیمە گولتەکین بەڕێوەبەری کۆمەڵەی ژنانی ڕۆسا، حوسەین هارمان و گونول ئاسڵان ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی ڕێزان، سەڤیم جۆشکون ئەندامی ئەنجومەنی گەورەشارەوانی ئامەد، نەڤریە چوور ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی یەنیشەهیر و هەوا کران ئەندامی دایکانی ئاشتی.

ف.ق